|
2011/12/11
نووسینی: ئێما گۆڵدمان** و. له فه‌ره‌نسییه‌وە: سه‌لام عارف به‌لشه‌فیزم=کۆمونیزم؟*** وشه‌ی کۆمونیزم له‌سه‌ر زاری هه‌مووانه، هه‌ندێك له‌وانه، ئه‌و که‌سانه‌ن که تازه ده‌ستیان داوه‌تێ زۆر ساده و ساویلکانه باسی ده‌که‌ن، هه‌ندێكی تریشیان ئه‌وانه‌ن که لێی تۆقیون و نه‌فره‌تی ده‌که‌ن، چونکه به هه‌ڕه‌شه و هێرشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانن، من دڵنیام له‌وەی که ئه‌وانه، نه ئه‌وان و نه ئه‌مان، هزرێکی ڕووناکیان نییه و نازانن کۆمونیزمی ڕاسته‌قینه چییه؟ هه‌روه‌ها ناشزانن به‌لشه‌فیزم چییه؟ که ئا به‌و جۆره کراوه‌ته ڕۆحاوی کۆمونیزم. کۆمونیزم ده‌ربڕین و نوێنه‌رایه‌تیکارییه‌کی نموونه‌یی یه‌کسانی و برایه‌تیی مرۆییه، چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆ له‌لایه‌ن مرۆوه به سه‌رچاوه‌ی کۆیله‌یی و سته‌مدیده‌یی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌زانێت و ده‌ناسێته‌وه که نه‌بوونی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێشنه‌که‌وتنی ڕه‌وشتی و هزری له نه‌بوونی نابه‌رابه‌ری ئابوورییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه. دروستبوونی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ‌چین خواست و هیوا و مه‌به‌ستی کۆمونیزمه، واته دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك که تیایدا خاوه‌ندێتیی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن هاوبه‌شی کراوه، مرۆ ته‌نها له کۆمینێتییه‌کی بێ‌چین و هاریکاردا ده‌حه‌وێته‌وه و له‌زه‌ت ده‌بینێت. مه‌به‌ستم له نووسینی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه، به‌راوردێك بکه‌م له‌نێوان ئایدیالی کۆمونیزم و ئه‌وه‌دا که پراکتیزه ده‌کرێت له یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت، به‌ڵام بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌نجامدانی کارێکی وا، هه‌روا ئاسان نییه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که له ڕاستیدا یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت کۆمونیزمی لێنینییه، نه‌ك هه‌ر کۆمونیزمی لێنینییه، حزبی کۆمونیست، هیچ ڕێنماییه‌ک و پرانسیپێکی کۆمونیزمی جێبه‌جێ نه‌کردووه، له‌و وڵاته به بیروبۆچون و تێڕوانینی هه‌ندێك که‌س ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی من سووک و هیچووپووچه، لای هه‌ندێکی تریشیان، من زۆربڵێ و شتزلکارم، به‌ڵام من بۆ خۆم دڵنیام له‌وه که مه‌به‌ستی من، ته‌نها پشکنین و هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ئێستای ڕوسیایه و هیچی تر، کاریشم بۆ ئه‌وه‌یه، بتوانم خوێنه‌ر بهێنمه سه‌ر ئه‌و بڕوایه که نیازم پاکه و ڕاستی ده‌ڵێم. با سه‌ره‌تا ئێمه گرنگی بده‌ین و سه‌رقاڵی ئه‌وه بین و وه‌های دابنێین که کاکڵه‌ی هزری به‌لشه‌فییکه‌کان کۆمونیزمه، به‌ڵام بنه‌مای هزری به‌لشه‌فیکه‌کان بریتییه له ناوه‌ندێتی و سه‌روه‌ری و ده‌وڵه‌تگه‌رایی و توندوتیژی و داپڵۆسینی ده‌وڵه‌تی، ئه‌وانه‌ش هه‌موو ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی هاوبه‌شیخوازیی ئازاده‌وه‌یه، واته مه‌سه‌له‌که لای ئه‌وان ده‌سه‌ڵات و زۆره‌ملێییه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش له یاد نه‌که‌یین که مێتودی ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌تی، مێتودێکه و خوازیاری ئه‌وه‌یه نه‌غمێکی کۆمونیستخوازی ببه‌خشێت به جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌کانی خۆی. درێژه‌ی بابه‌ت...2011/12/11
نووسینی: ئێما گۆڵدمان** و. له فه‌ره‌نسییه‌وە: سه‌لام عارف له1921وه چ گۆڕاوه؟ ئه‌مڕۆ چ باسه؟ گه‌یشتوونه‌ته کوێ؟ ئایا کۆمونیزم سروشتی خۆی گۆڕیوه و بەڕاستی جیاوازه له کۆمونیزمه‌که‌ی1921؟ جارێکی دی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه، که له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و بڕیاره سیاسی و هاتوهاواری نه‌خشه‌کێشان و هه‌نگاوه ئابوورییانه‌دا، به‌لشه‌فیزم-کۆمونیزم-، هه‌ر کۆمونیزمه‌که‌ی جاری جارانه، واته کۆمونیزمه‌که‌ی 1921. ئه‌مڕۆ جووتیاران زه‌وییه‌کانیان لێ زه‌وت کراوه به ناوی هه‌ره‌وه‌زیکارییه‌وه، کێڵگه‌کان حکوومه‌تین و جووتیاران کراونه‌ته -سه‌پان-، واته وێنه‌ی کرێکارانی کارگه‌کان کرێگرته‌ن، به‌لشه‌فییکه‌کان ئه‌و به‌زمه‌یان ناو ناوه بەپیشه‌سازیکردنی کشتوکاڵ، گۆڕینی جووتیار بۆ پرۆلیتار، زه‌وییه‌کان هه‌ر به ناو هیی دێهاته‌کان و شارۆچکه‌کانن، له‌ڕاستیدا هی ده‌وڵه‌تن، هه‌نووکه ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت بڕیار بدات و به هه‌ره‌وه‌زکار بڵێت شڕوشیتاڵت کۆ بکه‌ره‌وه و بڕۆ له ناوچه‌یه‌کی تر کار بکه، له کاتی سه‌رپێچیکردن و بێگیۆییکردنیشدا، ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت گوێی با بدات و شاربه‌ده‌ری بکات. ڕاسته کێڵگه‌کان هه‌ره‌وه‌زیین، به‌ڵام له‌ژێر ڕکێفی حکوومه‌تدان به پاساوی ئه‌وه که زه‌وییه‌کان موڵکی ده‌وڵه‌تن و ده‌وڵه‌ت بۆی هه‌یه به ئاره‌زووی خۆی باج و نرخی دانه‌وێڵه و به‌رهه‌مه‌کانی تر دیاری بکات، له کڕینی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌دا قسه‌ی هه‌ره‌وه‌زیکاران هیچ به‌هایه‌کی نییه و بڕ ناکات و ناخوات، ئیتر ده‌وڵه‌ت چۆن و چه‌ندی دیاری کردووه هه‌ر ئه‌وه‌یه و به‌س، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ته‌نها ده‌وڵه‌ت خۆی بڕیاری قه‌رزپێدان ده‌دات و فه‌رزیشی ده‌کات. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر دانه‌وێڵه و به‌رهه‌مه‌کانی تردا، چونکه به موڵك و مافی ڕه‌وای خۆی ده‌زانێت. به بیروبۆچوونی من برسێتییه گه‌وره‌که‌ش له زه‌وتکردنی زه‌وییه‌کانی جووتیارانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، هه‌ر ئه‌و برسێتییه‌ش بوو وایکرد ناڕه‌زایی و هه‌ڵچوون سه‌رهه‌ڵ بدات و کاریگه‌ری ئه‌و ناڕه‌زایی و هه‌ڵچوونەش بوو که لێنینی ناچار کرد سیاسه‌تی –نی‌پ-Nep- بهێنێته گۆڕێ، به‌پێی ئه‌و سیاسه‌ته که‌مێك زیاتر به‌شی جووتیاران ده‌درێت، من ئه‌و ڕاستییه ده‌ڵێم، که ئه‌و سیاسه‌ته که‌مێك باروزروفی وڵاتی ئه‌هوه‌ن کرده‌وه. درێژه‌ی بابه‌ت...2011/8/8
نووسینی: دانییل گرین و. لە عەرەبییەوە بە بەراورد لەتەك دەقە فەرەنسییەکەی: سەلام عارف خاڵی ده‌ستپێکردنی شۆڕشی 1917، شۆڕشی 1905 بوو. له‌و شۆڕشه‌دا، واته شۆڕشی 1905، ئامێرازێکی نوێ دروست بوو، ئه‌ویش سۆڤیه‌ته‌کان بوون، واته سۆڤیەتەکانی کرێکاران و جووتیاران و سه‌ربازان. سۆڤێته‌کان له گه‌رمه‌ی مانگرتنێکی خۆخۆیی گشتیی کارگه‌کانی -سان پیتەرسبورگ-دا دروست بوون، ئه‌و ده‌مه نه‌بوونی بزووتنه‌وه و دابونه‌ریتی سه‌ندیکایی له ڕووسیا، بۆشاییه‌كی دروست کردبوو، به‌ڵام سۆڤیه‌ته‌کان به دروستکردنی هه‌ماهه‌نگییه‌ك له نێوان کارگه مانگرتووه‌کاندا، توانیان ئه‌و بۆشاییه پڕ بکه‌نه‌وه. ئه‌و ده‌مه ڤۆلین (Volin) سه‌ر به ده‌سته‌یه‌کی گچکه بوو، ئه‌و ده‌سته‌یه په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌وی هه‌بوو له‌گه‌ڵ کرێکاراندا. -ڤۆلین- ئه‌وکاته له‌گه‌ڵ شایه‌تییەکه‌ی ترۆتسکی یه‌کانگیر بووه، ترۆتسکی به‌بێ بوغز و به‌بێ سووکایه‌تیپێکردن، له پێشاندانی بیروڕای خۆیدا ده‌رباره‌ی 1905، وتویه‌تی: ''جموجووڵی سۆڤیه‌ته‌کان مانای ڕێکخستنی ئازادیخوازی ده‌به‌خشێ، بوونی کۆڕه کرێکارییه‌کان و دواتر پێشکه‌وتنیان، جێگه‌وپێگه‌ی ئازادیخوازییان به‌هێز کرد.'' ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه بۆ هه‌تاهه‌تایه شوێنەواری له هۆشمه‌ندیی کرێکاریدا بەجێهێشت. کاتێك شۆڕشی 1917 به‌رپا بوو، سه‌رکرده‌کان وێنه‌ی حازرخۆرانی به‌ر سێبه‌ر قووت و ئاماده بوون بۆ چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی شۆڕش. کرێکاران خۆخۆیی کارگه‌کانیان داگیر کرد، جارێکی دی کۆڕه‌کان له خۆیانه‌وه دروست بوونه‌وه، ئه‌وه بووه خورپه‌یه‌ك پسپۆڕانی شۆڕشی حه‌په‌ساند. لینین خۆی دانی به‌وه‌دا ناوه و گوتویه‌تی: ''جه‌ماوه‌ری کرێکاری سه‌د جار له به‌لشه‌فیکه‌کان چه‌پڕه‌وتر بوو.'' درێژه‌ی بابه‌ت...2011/8/3
نووسینی: دانییال غرین و. له عه‌ره‌بییه‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌قه فه‌ره‌نسییه‌که‌ی: سه‌لام عارف ئەگه‌ر سه‌رکه‌وتنی ڕه‌وی چاونه‌ترسانه و غه‌ریزه و هه‌ناسه شۆڕشگێڕییه‌که‌ی جه‌ماوه‌ر له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت که به‌ڕێوه‌بردنی شۆڕشی داوه‌ته ده‌ست به‌لشه‌فییه‌کان، ئه‌وه نه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیا ته‌قلیدییه‌که‌تی، نه نێت و مه‌رامه ڕاسته‌قینه‌که‌شیه‌تی. ده‌مێک بوو سوڵته‌خوازه‌کان سه‌رقاڵی بیروبۆچوون و تێگه‌یشتنه‌کان بوون ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌ت، دیکتاتۆرییه‌ت، به‌ناوه‌ندیکردن، پارتیی پێشه‌وا، به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری له سه‌ره‌وه. ئه‌و بیروبۆچوون و تێگه‌یشتنانه‌ش که ئه‌وان سه‌رقاڵیان بوون هه‌موویان دژی بیروبۆچوون و تێگه‌یشتنی ئازادیخوازی بوون، واته دژبوون به دیموکراتییه‌ی سۆڤێتخواز. لینین سه‌رده‌می شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر کتێبی (ده‌وڵه‌ت و شۆڕش)ی نووسی، ئه‌و کتێبه به باشی دووڕوویی هزری لینینی پێوه دیار بوو، هه‌ندێك له لاپه‌ڕه‌کانی ده‌که‌ونه خانه‌ی هزری ئازادیخوازییه‌وه، بینیمان چۆن -لینین- به نیوه‌ناچڵی گیان ده‌کاته‌وه به به‌ری ئازادیخوازه‌کان (ئه‌نارکیسته‌کان)دا و لافوگه‌زافی پێوه لێده‌دات بۆ به‌رگریکردن له شۆڕش، شۆڕشی خواره‌وه، ئه‌و ژیانه‌وه‌یه و گرنگیدان به شۆڕش له خواره‌وه، خۆی له خۆیدا به پێچه‌وانه‌ی بیروبۆچوونه‌کانیه‌وه بوو ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌تخوازی، ناوه‌ندخوازی، پله‌خوازی، هه‌ناوی بیروبۆچوونه‌کانی ئه‌و پڕ بوو له‌وه که دوای شۆڕشی پرۆلیتاریاش ده‌وڵه‌ت هه‌ر ده‌مێنێته‌وه تا دوای قۆناغی گواستنه‌وه، کاتێکیش ده‌پرسین ئه‌و ده‌عبایه واته (ده‌وڵه‌ت و قۆناغی گواستنه‌وه) چه‌ند ده‌خایه‌نێت؟ لێمان ناشارنه‌وه و ده‌ڵێن ڕه‌وه‌که‌ی زۆر خاو و درێژخایەنه. درێژه‌ی بابه‌ت...2011/8/3
ڕێگه نادرێت کرێکاران دامه‌زراوه‌کان ببه‌ن به‌ڕێوه، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی سه‌ندیکا دوای له بێژنگدانی یه‌که‌م، هه‌موو ئه‌و سه‌ندیکایانه که ده‌سته‌مۆ کرابوون هێنرانه ئاراوه، که‌چی سه‌رباری ده‌سته‌مۆکردنیشیان به تۆپزی کۆنگره‌کانیان دوا ده‌خران، ئه‌ندامه‌کانیان ده‌گیران، ڕێکخراوه‌کانیان هه‌ڵده‌وه‌شێنرانه‌وه یا تێکه‌ڵ ده‌کران به یه‌که فراوانتره‌کان، ئا به‌و جۆره توانرا ئاڕاسته‌ی سه‌ندیکایی-ئازادیخواز له‌ناو ببرێت، واته بزووتنه‌وه‌ی سه‌ندیکایی ملکه‌چپێکراو توندوتۆڵ گرێ درا به ده‌وڵه‌ت و حزبه تاقانه‌که‌وه. هه‌ره‌وه‌زییه به‌کارهێنه‌ره‌کان -التعاونیات الإستهلاکیة-یشیان به‌و ده‌رده برد، سه‌ره‌تای شۆڕش ئه‌و هه‌ره‌وه‌زییانه له هه‌موو جێگه‌یه‌ك هه‌بوون، لێره و له‌وێ فیدریالییه‌کانی خۆیان دروست ده‌کرد و تا ده‌هات زیادیشیان ده‌کرد، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کیان ئه‌وه بوو خۆیان له‌ژێر باڵی ده‌وڵه‌ت ڕزگار نه‌کرد، ڕێگه‌ش خۆش کرابوو تا هه‌ندێك له سۆسیال-دیموکراته‌کان -مه‌نشه‌فیکه‌کان- بتوانن دزه بکه‌نه ناو ڕیزه‌کانیانه‌وه. ده‌وڵه‌ت به یاسا زۆر له دوکانه ناوچه‌ییه‌کانیانی بێبه‌ش کرد له ئازوقه و ئامرازه‌کانی گواستنه‌وه، به بیانووی ئه‌وه که ئه‌و دوکانانه (بازرگانیی تایبه‌ت) و (جامبازی) ده‌که‌ن، پاشان به ماوه‌یه‌کی کورت به هه‌ڵمه‌تێك هه‌موو هه‌ره‌وه‌زییه ئازاده‌کانی داخست و له‌برییان هه‌ره‌وه‌زییه‌کی به‌کارهێنه‌ری بیرۆکراتیان قوت کرده‌وه که فه‌رمانبه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌یانبردن به‌ڕێوه، دوای ئه‌وه ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووری زۆر له هه‌ره‌وه‌زیخوازه‌کانی خزانه به‌ندیخانه‌کانه‌وه. درێژه‌ی بابه‌ت...2011/7/26
نووسینی: کریستیان دێلۆرم Christain Delorme** وه‌رگێڕانی له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
له‌خۆڕا نییه که ئه‌م بابه‌ته‌م هه‌ڵبژاردووه و کورداندومه، مه‌به‌ستم له‌و دوو خاڵه‌ی خواره‌وەدا سه‌رچاوه‌ی گرتووە: 1- له‌و ڕقه ئه‌ستووره‌مه‌وه دژی ئاژاوه و گێره‌شێونی و به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگ، چونکه به بیروبۆچوونی من ئه‌وانه له گۆڕینی ئاڕاسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که زیاتر هیچێکی تری لێناکه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌شم له یاد نه‌کردووه که هەمیشە ده‌سه‌ڵات خوڵقێنه‌ری ئاژاوه و گێره‌شێوێنی و به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگ بووه له هه‌موو شوێنێك، مێژووش شایه‌تی حاڵه. 2- ئەگه‌ر به وردی ته‌ماشای واقعی کوردستانی باشوور بکه‌ین، ده‌بینین که دیارده‌یه‌کی خراپ و نزم و مایه‌پووچ له بوارێکی تایبه‌تدا و لای هه‌ندێ که‌سی کول ئەندێش، خه‌ریکی له دایكبوونه، ئه‌و دیارده‌یه‌ش ڕقوکینه و قێزهاتنه‌وه‌یه له کرێکارانی ڕه‌گه‌زه‌کانی تر وه‌ك عه‌ره‌ب، تورك، هینیدی و پاکستانی که بۆ بژێوی ژیان و قوتاربوون له تیرۆر ڕوویان کردۆته کوردستان، من دڵنیام که یه‌کێك له فاکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی دروستبوونی ئه‌و دیارده‌یه بێکارییه و ده‌سه‌ڵات خۆی لێی به‌رپرسیاره، ده‌سه‌ڵاتی بازاڕی ئازاد، به واتایه‌کی دی ده‌سه‌ڵاتی قاچاخچێی و جامبازیی پاره‌وپوول. درێژه‌ی بابه‌ت...2011/7/26
ساڵی 1967، مارتین، ده‌چێت بۆ گلیڤلاند بۆ پشتگیریکردنی Carl Stokes که کاندیتێکی ڕه‌ش بوو و خۆی بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی کاندید کردبوو، به‌ڵام مارتین له‌به‌ر خاتری دڵی سپییه‌کان چاوی بهStokes ناکه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا دەیباتەوە. ئه‌و ده‌مه ئاژاوه‌کان هه‌ر به‌رده‌وامبوون، به‌ڵام مارتین په‌کخستنی گه‌ڕه‌کێکی زۆر به باشتر ده‌زانی له ئاژاوه و گه‌ڕه‌لاوژێ، به به‌رده‌وامی له کاتی ناڕه‌زاییده‌ربڕینه‌کاندا داوای هێمنی ده‌کرد، به بیروبۆچوونی ئه‌و ئاژاوه بوونی جۆرێك له جۆره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و په‌ڕله‌مانێك فه‌رز ده‌کات، مارتین و پێشه‌واکانی تر بووبوون به به‌نده‌ی -Birmingham-*** هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و پێشه‌وایانه ده‌که‌ونه سه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی ڕێکخستنی (ڕێگه‌پێوانی هه‌ژاران) له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا و تا به‌هاری 1968 بگه‌نه واشنتۆن. مارتین نوقمی نا توندوتیژی بوو له دنیایه‌کدا که به به‌راورد له‌گه‌ڵ ته‌کنه‌لۆجیا و ڕۆشنبیری و مه‌سه‌له گیانییه‌کاندا، ئه‌و ناتوندوتیژییه زۆر له دواوە بوو، چونکه ئێمه ڕۆژانه له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی قه‌ڵاچۆکردنی وزه‌ی نیوکلێردا ده‌ژین، ناکرێت ناتوندوتیژی بکرێته هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بۆ شیکردنه‌وه‌ی فکری، ده‌شێت ناتوندوتیژی له ئه‌کسیۆندا پێویستییه‌ك بێت و نه‌توانرێت ڕه‌فز بکرێت، به‌ڵام وه‌کو وتمان به‌که‌ڵکی شیکردنه‌وه‌ی فکری نایه‌ت. w.C. DU Bois که‌سێکی کۆمونیست بوو، دواتر له‌سه‌ر داوای خۆی بووبوو به په‌ناهه‌نده له Ghana و هه‌ر له‌وێش مرد.مارین لە یادی بیره‌وه‌ریی مردنی ئه‌و که‌سه‌دا له کاتێدراڵی épicopalinneی له واشنتۆن وتی- ڕاسته ڕه‌شه‌کانیان به‌ره‌ڵا کرد، به‌ڵام هیچ ئامرازێکیان نه‌دانێ پێی بگه‌نه ماڵه‌وه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌کی تر بوو له به ڕادیکالبوونی ئه‌و، چونکه له‌و قسه‌یه‌دا باش دیاره که حکوومه‌ت به تاوانبار ده‌زانێت. درێژه‌ی بابه‌ت...2011/5/22
مێژووی ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌کا ن سه‌لماندویه‌تی که، * ئافەرێنەری گشت ڕاپه‌ڕینه‌کان جه‌ماوه‌ر خۆی بووه، ڕاپەڕینەکان خۆخۆیی بوون و جەماوەر خۆی ده‌سپێشخه‌ر و داهێنه‌ریان بووە. دوور بوون له ئیعاز و ده‌هۆڵ و زوڕنای ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌وه. ** ده‌سه‌ڵاتخوازان (ئۆپۆزیسۆن !!!) زاناتر و به‌تواناترن له ده‌سه‌ڵاتداران بۆ پووچه‌ڵکردنەوەی ڕاپه‌ڕینه‌کان له ناوه‌ڕۆکه شۆڕشگێڕییه‌که‌ی. *** کاتێك که‌له‌به‌رێك ده‌رده‌که‌وێت له ڕاپه‌ڕینه‌کاندا، حزب و ده‌سته و تاقمه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان به په‌له‌پڕووسکێ خۆیانی تێده‌خزێنن، بۆ گۆڕینی ئاڕاسته‌کانیان و بردنیان به‌ره‌و چاوچنۆکیی ده‌سه‌ڵاتخوازی و دوورخستنه‌وه‌یان له داواکارییه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان. هه‌ر ئه‌و کاته‌شه که هاوکێشه‌که به‌م جۆره‌ی لێدێت: (کاتێك حزبه‌کان ده‌یبه‌نه‌وه، جه‌ماوه‌ر ده‌یدۆڕێنێت. کاتێکیش جه‌ماوه‌ر ده‌یباته‌وه، حزبه‌کان ده‌یدۆڕێنن). **** کاتێك تاکێك یا ده‌ستەیه‌کی ده‌سه‌ڵاتخوازی ده‌ست و داوێن پاك جێگه‌ی ده‌ست و داوێن پیسه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌گرنه‌وه، سروشتی ده‌سه‌ڵاتداری وایان لێده‌کات بڵێیت هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له کفندزی پێشوو. ئەگه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ئه‌م دواییه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی بدایه به ده‌سته‌وه، ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌مان بۆ ده‌مایه‌وه که هه‌مان قسه بکه‌ین، که‌واته گۆڕینی موحه‌مه‌د به حسێن، ئەمەش وەک ئەوە وایە خەسێنراوێک بخەیتە جێگەی بێگونێک و هیچ له ناوه‌ڕۆکی ده‌سه‌ڵاتبازی ناگۆڕێت، عه‌ره‌بزمان واته‌نی: ''نفس طاس، نفس حمام.'' گێلە پیاوانی سەروەری یاسا گێلە پیاوانی سەروەری یاسا، ناتوانن ئینکاری ئه‌وه بکه‌ن، که بووبوون یا باشتر بڵێین کرابوون به جامخانه‌ی ئاشکرای ده‌سه‌ڵاتبازان و قسەگەرانی سەکۆی سەرا ته‌ڵه‌یه‌کی تریان نایه‌وه و خۆیان به‌گرتن دا تا زیاتر ده‌رکه‌ون و زیاتر ببنه پاڵه‌وان. کاتی خۆبه‌گرتندانه‌که‌شیان، ئەو کورتاجکارانه ماستاویان بۆ ده‌سه‌ڵات سارد کرده‌وه و سه‌روه‌ریی یاسایان به‌رز نرخاند، کامە یاسا؟ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کێ؟ ئه‌وان له کاتێکدا سه‌روه‌ری به‌رز ده‌نرخێنن، که جه‌ماوه‌رێکی زۆر له سه‌رتاپای دنیادا دژایه‌تی هه‌موو جۆره‌کانی سه‌روه‌ریی (چینایەتی، نه‌ته‌وه‌یی، ڕۆشنبیری، کولتووری و ڕه‌گه‌زی) ده‌که‌ن. 2011/3/27
ئه‌و کاتانه‌ی که چه‌ند که‌سێك له بازنه‌ی لۆجیکی شیکردنه‌وه‌ی بابه‌تی زانستی ده‌رده‌چن، ئیتر شه‌لم کوێرم ناپارێزم و به‌نای ناهه‌ق و له خوت و خۆڕایی و بۆ ڕازیکردنی خوا، ده‌ست ده‌که‌ن به پێشانگاکردنی هه‌ندێك ڕسته‌ی هه‌له‌قمه‌له‌قی شه‌ڕه‌پشیله‌یی. ئه‌وه‌تا تاقێك که‌س له (مانیفێستی-ڕه‌وه‌ند-له بارودۆخی ئێستای کوردوستاندا) له به‌شی-ناسیۆنال- ئاناڕشست-دا، ئاوه‌هایان گوتووه: ''ڕه‌خنه‌یه‌کی ناسیۆنال-ئاناڕشستی توێژێك له هه‌راسان بوو له ده‌ست هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵتدار،به ده‌وری چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی ئینته‌رنێتی و چه‌ند ژورێکی پاڵتاکیدا ته‌وه‌ره‌ی به‌ستوه.ئه‌رکی خۆی به ڕیسواکاری هه‌ردوو حزبی، پارتی، یه‌کێتی، داناوه، به‌تایبه‌ت سوکایه‌تی پێکردن و-بێ‌ئابڕوو-کردنی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و بنه‌ماڵه‌کانی که ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌و دوو حزبانه‌دا.زمان و ئه‌ده‌بیاتیان دووره له زمان و فه‌رهه‌نگی شارستانی هاوچه‌رخ.ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ڕه‌خنانه له‌وه‌دا کۆ ده‌کرێته‌وه که ئه‌م دوو حزبه ،ئه‌م دوو سه‌رکردایه‌تی و بنه‌ماڵانه نه‌ك هه‌ر هیچیان بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌کردوه به‌ڵکو بوون به خاڵی لاواز و له‌ده‌ستدانی هه‌ل و ده‌ستکه‌وتی باش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد له به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی تردا، ئه‌م ڕه‌وته ڕه‌خنه‌گره له هه‌ناوی خۆیدا جۆرێك له فاشیزم و ڕاسیزمێکی نه‌ته‌وه‌په‌رستانه‌ی کوردیش په‌روه‌رده ده‌کات .کێشه‌ی ئه‌مانه نه ماف و ئازادیه‌کانی هاوڵاتیانه وه نه‌خستنه ڕووی ئالته‌رناتیڤێکی ئازادیخوازه له به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو زلهێزه سه‌رکوتکه‌ره‌دا.ئه‌م ڕه‌خنه‌یه نوێنه‌رایه‌تی هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ناکات له ئێستادا ،هه‌ر بۆیه هیچ ئاینده‌یه‌کی نیه له کوردستاندا. به‌ڵام له ئاکامدا زه‌مینه‌خۆشکه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی تاقم و ده‌سته‌جاتی فاشیستی و لۆمپنی چه‌کدارانه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رسته له کوردستان بۆ په‌لاماردانی خوێناویانه‌ی کۆمۆنیسته‌کان و هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئازادیخواز و ڕادیکال که بیه‌وێت وه‌ك ئالته‌رنه‌تیڤی ناسێۆنالیزمی کورد بێته پێشه‌وه هه‌روه‌ها بۆ ڕه‌شکوژی نه‌ته‌وه‌کانی تر، له کاتێکدا شه‌ڕ و پێکدادانی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رهه‌ڵبدات له عێراقدا.'' درێژه‌ی بابه‌ت...2011/3/11
جه‌لالییه مه‌لاییه‌کان، مه‌لاییه جه‌لالییه‌کان، مرۆڤخۆرن! سه‌لام عارف سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه خۆخۆییه‌که‌ی کوردستان، میدیای ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ر، ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتخواز، بارودۆخێکی وه‌هایان دروست کردبوو، ئەگه‌ر که‌سێك چه‌ند دێڕێکی بنووسیبایه و ته‌واو ورد و به‌ئاگا نه‌بووایه، ئه‌وا ئه‌و چه‌ند دێڕه دەبوون به خێر و به‌ره‌که‌ت و به‌سه‌ر ئه‌میان یا ئه‌ویاندا دادەبارین، به‌ڵام به‌رده‌وامبوونی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵك، به تایبه‌تی دوای دروستکردنی ئه‌نجومه‌نی گشتیی کاتی مانگرتن و خۆپیشاندانه‌کان -ئه‌و ئه‌نجومه‌نه دوور بوو و دوورە له پرانسیپی کاری که‌ڵه‌گایی ڕێکخراوه‌یی باو، واته دوورە و دوور بوو له پرانسیپی سێپایی پرۆزه‌وه -باوك و کوڕ و گیانی پیرۆزەوە و ئه‌و بارودۆخه ده‌ستکرده گۆڕانی به‌سه‌ردا هات. ئه‌و خه‌باته مه‌زنه جارێکی تر سه‌لماندی که: *بزووتنه‌وه‌که بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری خۆخۆییه و به بانگه‌واز و فیکه و چه‌قه‌نه‌ی هیچ که‌س و لایه‌نێك نه‌خوڵقاوه و له واقعه مادییه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسییه‌که‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. به کورتی و به کوردی، له زه‌وتکردنی نان و ئازادی و لە ئەنجامی بێکارییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. هه‌روه‌ها جارێکی دی ئه‌وه‌ی سه‌لماند که بزووتنه‌وه، یا بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر خۆیه‌تی یا بوونی نییه. سه‌ره‌تا ده‌سه‌ڵات بۆ ڕه‌زاقورسکردن و پووچه‌ڵکردنی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه شۆڕشخوازه، شێوازی ئاژاوه‌نانه‌وه و گێره‌شێوێنیی فه‌وزه‌وی به‌کارهێنا -خڕکه‌به‌رد، چه‌ك و ئاگری دایه ده‌ست هه‌ندێك له گه‌جه‌روگوجه‌ره‌کانی خۆی بۆ ئاژاوه و ئاشوبنانه‌وه و هه‌ر که‌سێکیش په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و نهێنییه دیموکراتییه‌ی سه‌ره‌وه لاببردایه ده‌گیرا و ده‌کوژرا. ئه‌و کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاته که گوێ له جه‌ماوه‌ر ناگرێت و ده‌بێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌می هێز و توانای ده‌ستپێشخه‌ری و داهێنانی جه‌ماوه‌ریدا، به‌تایبه‌تی هیی گه‌نجان، کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاتێکه گێره‌شێوێن و ئاژاوه‌چی و مێژوو ڕاستیی لۆجیکی ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ی سه‌لماندووه. سیاسه‌تباز و په‌رله‌مانبازه‌کان دوای سه‌رنه‌که‌وتنی پیلانی -به‌رد و ده‌مانچه، ده‌ستیان دایه شێوازێکی تری دامرکاندنه‌وه ئه‌وه‌ش به: * بانگه‌شه‌کردن بۆ چاکسازیی سیاسی و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت. به واته‌یه‌کی دی، چاکسازیی سه‌رتوێژی. وەک ئەوەی مه‌رگه‌ساته جه‌ماوه‌رییه‌کان ته‌نها له گرفته سیاسییه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبێت! * گواستنەوەی کێشمه‌کێشه‌کان بۆ ناو هۆڵی سه‌رته‌نوری کوردستان؛ )په‌رله‌مانی کوردستان(. * کۆکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری حزبه‌کان به زۆری زۆرداری. * جۆشدان به گیانی شارۆچکه و شارچێتی و مه‌لا و شێخچێتی. * تاوانبارکردنی مانگران و خۆپیشانده‌ران به‌وه‌ی که گوایه بوونه‌ته ڕێگه‌گران له کار و کاسپیی کاسپکاران. * زیندووکردنه‌وه‌ی پرسی که‌رکوك و ناوچه دابڕاوه‌کان و قه‌به‌کردنی گیانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، به مه‌به‌ستی ختووکه‌دانی هه‌ستی جه‌ماوه‌ر، تا بتوانرێت داواکارییه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان له بیر ببرێنه‌وه و به ئاسانی ئاڕاسته‌ی ڕاپه‌ڕین به لاڕێدا ببرێت. * داهێنانی بیری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت. ئه‌مانه و به‌یتوبالۆره‌کانی تری ده‌سه‌ڵاتی سه‌پێنراو و ده‌سه‌ڵاتخوازان، ده‌سه‌ڵات جڵه‌وی بارودۆخه‌که‌ی له ده‌ست داوه، خه‌باتی سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوویش، ڕۆژ دوای ڕۆژ، به‌رفراوانتر و به‌هێزتر دەبێت و جه‌ماوه‌ر خۆی سه‌رقاڵی دروستکردنی ڕێکخستنی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی و نایه‌وێت پشت به هیچ که‌س و لایه‌نێك ببه‌ستێت. دروشمه‌کانیان بۆ داواکردنی-نان و ئازادی و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی- ده‌ستخه‌تی خۆیانن و له‌وه ناچێت که بیری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و بیر و گیانی شار و شارچێتی و حزب وحزبچێتی، بتوانێت ڕاپه‌ڕین به لاڕێدا به‌رێت. ڕه‌وشی بارودۆخه‌که‌ی ڕۆژانی سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕین وه‌ها بوو، ئەگه‌ر که‌سێك پشتگیری ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی بکردایه ده‌بووه خێر و به‌ره‌که‌ت و به‌سه‌ر ئه‌م لایه‌ن یا ئه‌و لایه‌نی سیاسیی حازرخۆری به‌ر سێبه‌ردا دادەبارین. ڕۆژی ئه‌مڕۆ ڕه‌وشه‌که وا نه‌ماوه، ئەگه‌ر له‌نزیکه‌وه ته‌ماشای دروشمه‌کانی ده‌ستی ڕاپه‌ڕیووه‌کان بکه‌ین، به باشی دیاره که ئه‌وان خۆیان داهێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی دروشمه‌کانی خۆیانن، ئازاد و سه‌ربه‌خۆ دایانڕشتوون دژی ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤخۆرەکان و ڕاسته‌وخۆ داوای-نان و ئازادی دەکه‌ن. له ته‌ك ئه‌وه‌شدا داهێنه‌رانه و خۆخۆیی ده‌ستیان داوه‌ته خۆڕێکخستن و خۆبه‌ڕێوه‌بردن، بۆ نموونه دروستکردنی ئه‌نجومه‌نی گشتیی کاتی خۆپیشاندان و لقوپۆپه‌کانی به‌پێی توانا و هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌ستی کۆنگره‌یه‌کی گشتیی ئازادیخواز. جه‌لالییه مه‌لاییه‌کان هه‌ر زوو به غه‌ریزه‌ی بەرژەوەندییە چینایه‌تییه‌کانیان هه‌ستیان به مه‌ترسیی کڵپه‌ی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ر کرد. زوو که‌وتنه خۆیان و چه‌ند گەجه‌روگوجه‌رێکی خۆیان هان دا به‌ردبارانیان بکه‌ن، تا دواتر بتوانن بیکه‌نه که‌ره‌سه‌ی ڕه‌زاقورسکردن و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین. سیاسه‌تمه‌داره ده‌وڵه‌تمه‌نده‌کان گه‌لحۆن و گه‌لحۆیانه سه‌ره‌تا لاسایی سیاسه‌تمه‌داره ده‌وڵه‌تمه‌نده مۆدێرنه‌کانی!! ئه‌مریکا و ئه‌وروپایان کرده‌وه به مه‌به‌ستی پووچه‌ڵکردنه‌وه و له‌باربردن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌ت به‌رده‌وامی دا به به‌رگریکردن، ناچار سیاسه‌تمه‌داره‌کان بایاندایه‌وه سه‌ر به‌ڕه‌ی کۆن و بۆ به مۆدێرنکردنی!! کێشمه‌کێشمه‌که، په‌نایان برده به‌ر سه‌رته‌نور و مه‌زادخانه‌که‌ی کوردستان؛ په‌رله‌مانی کوردستان! هاوکات، وه‌ك هه‌موو جارێکی تر، ده‌ستیان کرده‌وه به هورووژاندن و زیندووکردنه‌وه و فووکردنه مه‌سه‌له‌ی که‌رکووك و یادی ڕاپه‌ڕین و شه‌هیدان بۆ ختووکەدانی هه‌ستونه‌ستی خه‌ڵکه ڕه‌شوڕووته‌که، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری کوردستان هۆشمه‌نده له تاقیکردنه‌وه‌کانی خۆیه‌وه له کاکڵه‌ی فێڵ و ته‌ڵه‌کەبازیی جه‌لالییه‌کان و مه‌لاییه‌کان گه‌یشتووه، تا ئه‌و ڕاده‌یه که ئه‌مجاره به لێشاو دوای سیاسه‌تی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیش-سیاسه‌تی هه‌ڵبژاردنی ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌سه‌ڵاتخوازان- ناکه‌وێت. 2011/2/25
هه‌مووان ئه‌وه ده‌زانین که دوای پرۆسه‌ی داگیرکردنی عێراق، به‌زمی فیدریالییه‌ت کرایه گه‌مه‌یه‌کی سیاسیی باو، سه‌روه‌ره سیاسییه‌کانی کورد و عه‌ره‌ب به چاودێریی که‌له‌پاچکه‌رانی گه‌لانی دنیا (ئه‌مریکا-ئینگلتەرا)، بە دزیی گه‌لانی عێراقه‌وه، له هۆڵه داخراوه‌کاندا که‌وتنه مشتومڕی دامه‌زراندنی حوکمڕانییه‌کی فیدریالی!! به واته‌یه‌کی تر، دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و سامانه کۆمه‌ڵایه‌تی و سروشتییه‌کان. دواتر بۆ به‌یاساکردنی ئەو فیدرالییەتە هه‌ندێ لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌شکراوه‌ی دژه‌چاره‌نووسیی ناقۆڵایان خسته به‌رده‌م جه‌ماوه‌رێکی کوێره‌خوێنه‌وار تا به ئازادی!!! ده‌نگی پێبده‌ن. کاتی ده‌نگدان به‌و شه‌پڵاخه‌یه، له سه‌دا هه‌شتای ده‌نگده‌ران نه ده‌یانزانی فیدرالییه‌ت مانای چییە! نه له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی خۆیاندا هه‌ستیان به بوونی ئه‌و ده‌عبایه ده‌کرد! گه‌لانی عێراق به درێژایی چه‌نده‌ها سه‌ده‌ی پێکه‌وه‌ژیانیان ئه‌وه له‌ناویاندا ڕووی نه‌دابوو، که هه‌ر هیچ نه‌بێت چه‌ند سه‌د هه‌زارێك جووتبوونی ڕه‌گه‌زی –ئایینی-کولتوری- له‌ناویاندا دروست ببێت، له‌به‌ر ئه‌وه چه‌ند سه‌د هه‌زارێك به‌چه‌ی جووتڕه‌گه‌ز و جووتمه‌زه‌ب و جووتکولتوور نه‌ده‌بینرا، تا ئه‌مڕۆش ئه‌و حاڵه‌ته وه‌هایه و له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆش وه‌ك دوێنێ و پێرێ بڤه و شه‌رمه‌زاری بێت. ئه‌وه له بواری به‌شێك له په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا. له به‌شێکی گرنگ و هه‌ستیاری تری‌دا که که‌رته ئابوورییه‌که‌یه، نه‌ك دوێنی و پێرێ بگره ئه‌مڕۆی دوای شه‌پڵاخه‌که‌ش له هیچ بوارێکی ئابووریی به‌رهه‌مهێنانێکدا -کارگه، کێڵگه، دوکان و بازاڕ- نیمچه‌هه‌ره‌وه‌زییه‌ك نابینرێت. ئه‌ی که‌وایه، ئه‌و فیدرالییەتە له‌سه‌ر چ سه‌کۆ و ژێرخانێك دروست کراوه؟ ژێرخانی فیدرالییه‌ته سه‌پێنراوه‌که‌ی ئه‌وان! فیدرالییه‌ت، یا باشتر بڵێین یه‌کگرتنی سه‌روه‌ر و ئاغا بیرۆکراته سیاسییه ده‌رامه‌تده‌ره‌کان، فیدرالییەتێکی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وەی (فیدرالیزمی ده‌وڵه‌تی)ی فه‌رزکراوه و هیچ بناغه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕه‌وشتی و وره‌ی ئازادیخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ری پێوه دیار نییه. واته له‌سه‌ر به‌رمیلێك بارووت چیچکه‌ی کردووه، هاکا وێنه‌ی فیدرالییه‌ته‌که‌ی یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت و به‌لجیکا هه‌ره‌سی هێنا. هه‌ر یه‌ککه‌وتنێك له خواره‌وه بۆ سه‌رەوه(له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کگرتنی ئازادانه‌ی کۆمیونیتی و شار و ناوچه و هه‌رێمه‌کان.. تد- فیدرالیزمی لیبێرتایی) نه‌بێت، بناغه‌ی په‌ڕپووته و مایه‌پووچبوونی ئاسان. پارادۆکسێکی تری ئه‌و فیدرالییه‌ته‌ی ئه‌وانی سه‌روه‌ر، ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیاندووری، هه‌ر ئه‌وانه‌ن که له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو به دواوه جه‌ماوه‌ریان به ڕقوکینه‌ی دووبه‌رەکی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی گۆش ده‌کرد، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌ره کوردییەکه هه‌ر ئه‌وانه نین که دروشمی: "ئێمه کوردین کوردمان ده‌وێ، عه‌ره‌ب حیزه و نامانه‌وێ."، و ئه‌وانه‌ی به‌ره عه‌ره‌بزمانه‌کانیش هەر ئه‌وانه نین که ده‌یانگوت: "کورده‌کان کێوی و غه‌یره‌دین و کافر و زه‌رده‌شتین و کوشتاریان فه‌توای نه‌گه‌ره‌که، ئه‌وه‌ی بیانکوژێت ده‌ستی سه‌وز ده‌بێت."! به‌پێی ئه‌و پرانسیپه‌یان پشتگیریی جه‌نه‌راڵه سه‌ربازییه‌کانی حکوومه‌تی ناوه‌ندیان ده‌کرد هه‌ر له سه‌رده‌می جه‌نه‌راڵی مرۆکوژ؛ قاسمه‌وه تا سه‌دام. که‌سێك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره بڵێت: "نەفرەت له فیدرالییه‌ته‌که‌ی ئه‌وان، یه‌کێتیی ڕاووڕووتکه‌رانی بیرۆکراته سه‌روه‌ره ته‌قه‌که‌ره‌کان!" 2010/11/22
نووسینی: ئێما گۆڵدمان و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
کرێکار، واته ماسوولکه‌کان و هێز، که که‌ڵبه و قه‌پی بۆرژوازییه‌کان خوازیاریانن. کارکردن هه‌ر به‌شی ژیانێکی کوله‌مه‌رگی ده‌کات، مه‌مره و مه‌ژی. کرێکار به‌و مه‌به‌سته ژن ده‌هێنێت، تا له ماڵه‌وه که‌یبانوویه‌کی هه‌بێت و خه‌ریکی ئیشی ماڵ بێت. که‌یبانو هێدی هێدی بچووک و بچووکتر ده‌کرێته‌وه تا ده‌کرێته کۆیله‌یه‌ك له به‌یانییه‌وه تا ئێواره، سه‌رباری ئه‌وه ده‌بێت سه‌رقاڵی خه‌رجیش بێت و نه‌خه‌ڵه‌تابێت و له لانی که‌می خه‌رجکردن لابدات، کورد واته‌نی ده‌بێت پێ به قه‌ده‌ر به‌ڕه‌که‌ی خۆیان ڕاکێشێت، هێنده نابات که‌یبانو به چه‌شنێك شلوکوت و ماندوو و مردوو ده‌بێت که نه‌توانێت به په‌له بچێت به‌ده‌م سۆز و پێویستیه‌کانی مێرده‌که‌یه‌وه، ئه‌و حاڵه‌ته‌ش وا له هه‌ردوکیان ده‌کات زوو هه‌ڵچن و تووڕه ببن، به‌داخه‌وه ئه‌وکاته مێرده‌که‌ی وایلێدێت بگاته ئه‌و ئه‌نجام و بڕوایه که نه‌خشه‌کانی سه‌ریان نه‌گرتووه و ژنهێنانه‌که‌ی هه‌ره‌سی هێناوه. درێژه‌ی بابه‌ت...2010/11/14
نووسینی دانیێل گرین و. له عه‌ره‌بییه‌وه* سه‌لام عارف ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه زیاتر گرنگه جموجۆڵی خه‌باتگێڕانه‌ی مارکس و ئینگلسه. نایشارمه‌وه و دان به‌وه‌دا ده‌نێم که جۆشم که‌متره بۆ مارکسیزمی فه‌لسه‌فی و مارکسیزمی ڕه‌خنه‌ی ئابووریی سیاسی بۆرژوازی، هه‌روه‌ها بۆ نووسینه مێژووییه‌کانیان؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که باش ده‌زانم به‌رز و به‌فه‌ڕن، پێمخۆشه بگه‌ڕێم به دوای مارکس و ئینگلسدا له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کارگه‌راندا. ئه‌وی ڕاستی بێت لێره‌دا ناتوانم هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌باتی ئه‌و دوو شۆڕشگێڕه پیشان بده‌م، ته‌نها ده‌که‌ومه وێزه‌ی دوو بازنه که بژارم کردوون له نێوان هه‌موو ئه‌و بازنانه‌دا که ئه‌وانیش پێویسته گرنگیی ته‌واویان پێ بدرێت. ئه‌و دوو بازنه‌یه‌ش من هه‌ڵمبژاردون بریتین له ده‌رکردنی گۆڤاری) نیو رینش زایتونغ (له شاری –کۆڵن- و بازنه‌ی دووه‌میش ئه‌و گوژموگوڕه‌یه که درا به ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی یه‌که‌م له1864 تا1872. درێژه‌ی بابه‌ت... 2010/11/6
نووسینی: دانیێل گرین و. له عه‌ره‌بییه‌وه:* شۆڕشی ئایاری1968 ڕاپه‌ڕین و لێدانێکی ڕاماڵێنه‌ر بوو، که گه‌نجان به‌رپایان کرد، خوێندکاره گه‌نجه‌کان ته‌نها نه‌بوون، به‌ڵکو له کارگه‌کان و سه‌ندیکاکانه‌وه خەڵکی به هانایانه‌وه چووبوون و له‌تەکیاندا به‌شداریان کردبوو، دیکتاتۆری ڕیشسپیەکانیش؛ واته: خۆبەمامۆستایان، خاوه‌نکاران، سه‌ندیکالیسته ئورۆستۆکراتەکان، له هه‌موو لایه‌که‌وه، به هه‌موو هێزیانه‌وه ئه‌و شۆڕشه‌یان دایه به‌ر نه‌شته‌ری ڕه‌خنه و دژایه‌تیان ده‌کرد. ئه‌و ڕه‌خنه و دژایه‌تیکردنه له هیچی خۆڕایی نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه بوو، که ئه‌و ته‌قینه‌وه چاوه‌ڕواننه‌کراوه وه‌ك هه‌وره‌گرمه‌یه‌ك ئه‌و دیکتاتۆریەی هێنایه له‌رزین و په‌تایه‌کی ڕووخێنه‌ری ئازادیخوازانه بوو دژی ئه‌وان. درێژه‌ی بابه‌ت...2010/10/31
ئێما گۆڵدمان ئافره‌تێکی سۆسیالیستی ئازادیخواز بووه؛ ئه‌نارکیست بووه. 27/6/1869 له شاری کاوناس(Kaunas)ی لیتیوانیا له‌دایک بووه و له ڕۆژی 14/5/1940 مردووه. ئێما به وتار و وته ڕادیکالییه ئازادیخوازانه و فێمینیستییه‌کانی ناوبانگی ده‌رکردووه. له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا باوکی ویستویه‌تی بیدات به شوو به زه‌لامێك، ئیما ئه‌و شووکردنه ڕه ده‌کاته‌وه و سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێت و ڕوو ده‌کاته ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، دواتر له‌وێ ده‌ریده‌که‌ن و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕووسیا. ئێما به‌ر له مردنی چه‌ند ساڵێك له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا ژیاوه. سه‌رده‌می مناڵی کاتێك ( ئه‌لکسندری دووه‌م) ده‌کوژرێت، ئێما ته‌مه‌نی 13ساڵ بووه. دوای کوشتنی ئه‌و پیاوه داپڵۆسینی سیاسی هه‌موو لایه‌ك ده‌گرێته‌وه، ئه‌وکاته ماڵ ده‌گوازنه‌وه و ده‌چنه شاری سان پێترسبورگ. ئه‌و ده‌مه گرانی هه‌موو جێگه‌یه‌کی ته‌نیبوو، ناچار ئێمای 13ساڵ واز له خوێند ده‌هێنێت و بۆ بژێوی خێزانه‌که‌ی ملی ڕێگه‌ی بازاری کارکردن ده‌گرێته‌به‌ر و له یه‌کێك له کارگه‌کاندا ده‌بێته کارگه‌ر، له‌ته‌ك که‌شی کارکردن و کارگه‌یدا تێکه‌ڵ ده‌بێت و هێدی هێدی له بیروباوه‌ڕه شۆڕشگێڕه‌کان نزیك ده‌که‌وێته‌وه و ده‌قێك له کتێبه‌که‌ی تشیرنیشڤسکی، (کار چییه؟)ی ده‌ستده‌که‌وێت. ئه‌و کتێبه له دوو لایه‌نه‌وه کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر داده‌نێت: یه‌که‌م کاریگه‌ریی ئه‌نارکیستی و دووه‌م به هێزترکردنی گیانی سه‌ربه‌خۆبوون. درێژه‌ی بابه‌ت...2010/10/24
* درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له60 ساڵه‌وه بۆ 62 ساڵ ... * چاوخشاندنه‌وه به 35 کاتژمێری کارکردنی حه‌وتانه ... * پیسکه‌ییکردن و ته‌سککردنه‌وه‌ی بواری خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی ... * ده‌ستکاریکردنی یاسای کار و بێ‌کاری ... * که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی مانگه‌کانی مانگانه‌ی بێ‌کاری... له‌و کاته‌وه که ده‌وڵه‌ت ئه‌و بواره کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی کردۆته نیشانه و گه‌ره‌کیه‌تی به جۆرێك بیانخه‌مڵێنێت پاره‌یه‌کی زۆریان لێ گلبداته‌وه تا دواتر به کاری بهێنێت بۆ: - یارمه‌تیدانی بانکه‌کان ... - هاندان و به‌هێزکردنی چه‌کسازی و میلیتاریزم ... - به‌خێوکردن و قه‌به‌ترکردنی ئامێری به‌ڕێوه‌بردنی بیرۆکراتی ... درێژه‌ی بابه‌ت... 2010/10/18
نزیکه‌ی مانگێك ده‌بێت، هه‌ر پانزه ڕۆژ جارێك، سه‌ندیکاکان ده‌مانبه‌ن بۆ سه‌ر شۊقامه‌کان و داوامان لێده‌که‌ن مان بگرین، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ناویان ناوه (ڕۆژانی کار- ئه‌کسێون) چه‌ندین ساڵه له سایه‌ی ئه‌و تاکتیکه‌وه له نشووستی زیاتر هیچی ترمان ده‌ست نه‌که‌وتووه. پێویسته وه‌بیری خۆمانی بهێنینه‌وه، ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌م تاکتیکه ته‌نیا به‌ره‌و شکستی بردین (با بۆ نموونه بزریی په‌یوه‌ندی هێزه‌کان و تێکشکانی2003 بهێنینه‌وه بیری خۆمان بهێنینه‌وه.) گه‌ر بڕوانینه مێژوو، ده‌ه‌بینین که مانگرتنه سه‌رکه‌وتووه‌کان سیما هاوبه‌شه‌کانیان ئه‌مانه‌ن: درێژه‌ی بابه‌ت...2010/10/16
شه‌مه 2 ئۆکتۆبه‌ر2010 و. له فه‌ره‌نسییه‌وه:
مانگرتنی گشتی 29ی سێپته‌مبه‌ر له ئیسپانیا ئاماده‌باشییه‌کی گه‌وره‌ی کارگه‌رانی هه‌موو بواره‌کانی کارکردنی به خۆوه بینی، هاوڕێیانی که‌رتی ئیسپانیای (CNT-AIT espagnole) به‌شێکیان له ڕێپێوانه‌که‌دا وه‌رگرت، ئه‌و به‌شه‌ش به‌شی یاخیبوون وده‌ستبه‌سه‌راگرتن بوو؛مواته به‌شی خۆڕێکخستن له به‌رده‌م کارگه‌کان و دامه‌زراوه‌کاندا، ڕۆژی مانگرتنه‌که زوو سه‌ر له به‌یانی ئه‌و ئاماده‌باشی و خۆڕێکخستنه بۆ دابینکردنی هه‌لومه‌رجه‌کانی وه‌ستاندن و په‌کخستنی کارکردن و گه‌ماڕۆدانی ئابووری ئاماده بوو. ئه‌و یاخیبوونه زیاتر له به‌رده‌می ،گه‌ڕاجی پاسه‌کان، بازاڕ و دوکانه گه‌وره‌کاندا بوو، بۆ نموونه گه‌راجی پاسه‌کانی مه‌درید له کومبستیلا (Compostelle) http://madrid.cnt.es/noticia/29-s-cronica-fotos-huelga-general پۆلیسه‌کان سه‌رقاڵی خه‌فه‌کردنی یاخیبووه‌کان بوون،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو برینداره‌کان هه‌موویان هاوڕێیانی (CNT-AIT) بوون. درێژه‌ی بابه‌ت...2010/9/24
La ou le pouvoir est en place il n’y a pas de place pour la liberté
Salam Arif
? La question est de savoir comment le nationalisme Kurde est arrive au pouvoir Cela peut être expliqué de manière très simple. Lorsque le mouvement de masse s’est développé il s’est trouvé un second souffle. Le pouvoir centrale a Bagdad, le mouvement nationaliste Kurde (P.D.K-U.N.K) et les Etats-Unis on eue peur que ce mouvement prenne de l’ampleur et que avec cela s’impose les revendications de la rue. C’est pour cette raison qu’il on prit la décision de rassembles toute leur forces et d’agir de manière coordonnes chacun dans leur domaine pour combattre ce mouvement populaire. Ce dernier a mis en œuvre tous ce qui était possible pour combattre le pouvoir centrale. Dans toute les villes du Kurdistan, a Suleymanie, Erbil, Kirkuk, Duhok, Zaxo la masse s’est révolté et comme cette dernière était spontané elle a pue mettre la pression sur le pouvoir centrale en créant des soviets et des communes dans de nombreux endroit. Afin de réagir et de contrer cette action le pouvoir centrale, les nationalistes Kurde et les Etats-Unis pour restaurer le climat social. Les Etats-Unis ont donne tout les moyens nécessaires aux nationalistes kurde pour un contrôle total sur les villes Kurde et les débarrasser de ces soviets. Les nationalistes kurde on vu les communes et les soviets comme un obstacle et on décider de les massacrer a l’aide de leur force armer. Ils ont exécutés des centaines de pauvre gens afin d’installer leur pouvoir, comme par exemple l’écrasement des communes ou bien encore les SDF qui s’était installer dans une ancienne base militaire désaffecter. Néanmoins il on été considérer comme hors la loi et il leur a été demandé de partir. Apres avoir essuyé le refus des SDF et après les manifestations qui on eue lieu il on procédé a des exécutions sommaire comme celle d’un jeune activiste écrivain et poète Abu Baker Ali qui figurait parmi les manifestants. Ce dernier a été exécuté devant tout le monde afin de servir d’exemple. Apres 19 années au pouvoir, il n’y a toujours pas d’eau courante, d’électricité, de travaille, de liberté et le massacre et la répression continue. Néanmoins depuis quelques mois les gens discutent et manifeste contre leur condition de vie. Parmi cela il y a des intellectuelles que le pouvoir n’a pas pue acheter et certain se battent contre le pouvoir en écrivant jour après jour. Et ce sont ces même intellectuelles qui se font assassines les un après les autre. Voici leurs noms : Nazra Oumar- Farhad Faraj Shapour- Kabil – Soran Mama Hama – Sardasht Ousman …. Il est certain que si rien ne change ce massacre terroriste de l’état continuera. ? Quels sont les solutions Nous, les anarchistes kurde nous savons pertinemment qu’une liberté donne au peuple n’est que fictive. Malgré cela nous appelons a l’auto-organisation, a la manifestation au Kurdistan ou ici même en Europe en espérant une participation massive et nous appelons la participation de tous les libertaire de toute nationalité pour arrêter cette boucherie au Kurdistan. Vive la pression populaire sur tous les états et sur tous les pouvoirs Combattons pour la liberté sans la violence 2010/7/16
و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف به‌ڵێ، هه‌ردوو ئه‌نارکیستی به‌ریتانیایی ستیوارت کریستی Stuart Christei و ئه‌لبێرت مێلتزه‌ر Albert Meltzer خستویانه‌ته ڕوو و وتویانه : "ناکرێت. له هه‌مان کاتدا، ناسێۆنالیست بیت و ئه‌نارکیستیش بیت، چونکه نه‌ته‌وه‌په‌رستی پێویستی بوونی ده‌وڵه‌تێك ده‌سه‌پێنێت."[The Floodgates of Anarchy .P.59fn] درێژه‌ی بابه‌ت...ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ |
کورتهیهکقهرهج مرۆڤێکی یاخی له ده‌سه‌ڵات و کۆتوبه‌نده‌کانی سه‌روه‌رییه سه‌ره‌تا زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بایه‌که م وێبلاگ بین بیخه لیستی دڵخوازه‌کان بلاگە بەرۆژ کراوەکان لۆگۆی وێبڵاگنووسهراندۆستانهاوپۆلهکانرۆژگهلێك
بابه‌ته‌کان- یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت کۆمونیزمی لێنینییه* / 1 - یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت کۆمونیزمی لێنینییه* / 2 - شۆڕشی ئازادیخوازی* - شۆڕشی دەسەڵاتگەرایانە / 1 - شۆڕشی دەسەڵاتگەرایانە / 2 لینکه‌کان
لێره‌و له‌وێRSS بۆ پۆدکه‌ست
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| ته‌واوی هێز له بلاگی کوردی دایه |