|
2009/5/5
هه‌ندێک له کۆمه‌ڵناسان کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تییان ناوناوه کۆمه‌ڵگه‌ی داواکارییه‌کان. داخوازییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له پێگه‌ی ئابووریی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تیی چینه‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. له کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی‌دا ته‌نانه‌ت له به ناو دیموکراتییه گه‌وره‌کانیشدا، له‌به‌ر نه‌بوونی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی، تا ئه‌مرۆ داواکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به گشتی له فه‌له‌کی دروشـمه ناوداره‌که‌ی شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسا: "ئازادی، برایه‌تی، یه‌کسانی"دا ده‌خولێنه‌وه. له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌شدا هه‌روایه، نه ئازادی ئازادییه نه برایه‌تی و نه یه‌کسانی، داواکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌که‌مان، له‌گه‌ڵ كه‌مێك جیاوازیدا، له داواکارییه‌کانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست ده‌چن، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر بیگه‌ڕێنینه‌وه بۆ هۆیه‌ک، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ناوه‌رۆکی سیسته‌مه‌که هه‌مان ناوه‌ڕۆکه. درێژه‌ی بابه‌ت...2009/4/29
29ی ئه‌پڕیلی 2009 ڕیفۆرم له‌دایكبوونێكی سروشتی ته‌ندروستی هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه‌كانی كه‌شوهه‌وای سیاسی عیراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی نییه. ڕیفۆرم ڕوداوێكی ده‌ستكردی تۆپزییه بۆ كاتی ته‌نگانه كورد واته‌نی : پاره‌ی سپییه بۆ ڕۆژی ره‌ش.... درێژه‌ی بابه‌ت...2009/4/24
دوای خۆپیشانانه‌کانی شاری ستاسبۆرگی فه‌ره‌نسی دژی کۆبونه‌واکانی ئۆتان وکاری تێگده‌رانه‌ی پۆلیس له‌سوتاندنو شکاندن،بۆتاوانبارکردنی خۆپیشانده‌ران،هه‌روه‌ها مانگرتنی کرێکارانی ده‌رکراوو ده‌رنه‌کراوی کارگه‌کان نیکۆلا ساکۆرزی،سه‌مبۆلی یه‌کێ له دیموکراتیه‌کانی؟ دونیا له‌به‌ر ده‌م هه‌مو میدیای دونیادا وتی له‌مه‌و دوا کلێته له‌سه‌ره‌کان بۆیان نیه به‌شداری خۆپیشاندنه‌کان بن ،کاتێ ڕویدا ئه‌بێت بی کلێته‌ی ره‌ش بن ،به پێجه‌وانه ،گه‌ر ئه‌وانه سه‌ر به‌گه‌له‌کۆمه‌کێک بون ئه‌بێت بێ ،بگره‌و به‌ریده‌و چه‌نوچونێک 3سال به‌ندبکرێن،گه‌ر هاتو رۆژنامه یه‌کیش یارۆژنامه‌نوسکیش به‌رگری لێکردن ،ئه‌بیت به‌توندی لیپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵبکرێ پێویست وله‌بار له‌به‌رچاوبگیرێ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی مابو بڵێ ئه‌بێت وه‌کو حکومه‌تی پارتی ویه‌کێتی هه‌ولێڕ بکه‌ین تیرۆربکه‌ین وبه‌ندکردنی 30سالی به‌کاربهێنین،وه‌کو حکومه‌تی پارتی ویه‌کێتی هه‌ولێر،نمونه له‌وێوه بۆ ئێره لێره‌وه بۆ ئه‌وێ،بژی دیموکراتیه له ئه‌فلاتونه‌وه تا مه‌سود. هاوری سیروان 2009/4/24
دوێنێ 24.4.209 ده‌ست له‌ناوده‌ست کرێکارانی فه‌ره‌نسی وکرێکارانی ئه‌لمانی کارگه‌کانی کۆنیته‌نتالی تایه دروستکردنی ئۆتۆمۆبیل،له‌شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا خۆپیشاندانێكان ئه‌نجامادا دژی داخستی کارگه‌کانی کۆتینه‌تالو ده‌رکرنی سه‌دان کرێكاران به بیانوی ئه‌وه که‌کارگه‌کان فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌کانی دابه‌زیوه قازانج نه‌کردن کاریگه‌ری له سه‌ر کاپیتاله هاوبه‌شه‌کانی کارگه‌که هه‌یه ،نه‌ده‌سه‌ڵاسی ده‌وله‌ت له ئه‌لمانی نه له فه‌ره‌نسا وابۆی نه ئه‌چون که ئه‌وخۆ پشاندانه یه‌کگرتوه‌ی کرێکاران دژی سه‌رمایه‌دارانی یه‌کگرتوی کارگه‌کانی کۆنتینه‌نتان،به‌جۆره کاریگه‌ر بێت به پشتگیری ملۆێنه‌ها خه‌لکی ئه‌ورپا،ئه‌و خۆپیشاندانه وپال پشتی جه‌ماوه‌رێكی زۆر،ده‌سه‌لاتی سیاسی وسه‌رمایه‌دارانی له‌رزاندوترسیان لێ‌نیشت له‌ترسی ئه‌وه که‌زیاتر په‌ره‌پسه‌نێ ،به‌یه‌گرتویی گه‌ران به‌دای فروفێڵێکی په‌له‌دا وه‌ک هه‌موجاریکی تر تابتوانن توره‌یو هه‌ڵچونی کریکاران خاوبکه‌نه‌وه تا هه‌ویره‌که له‌وه زیاتر ئاونه‌کێشێ،هێشتا خۆپیشآندانه‌که نه‌گه‌یشتبوه به‌ر ته‌لای کۆبونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داران وبه‌رێوه به‌ره بیرۆکراتیه‌کان،که میدیا خرایه کار‌و بۆبلاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی فێل‌و ته‌ڵه‌بازی کاپیتالیست ،گوایه پیاوێکی سه‌رمایه‌دار گوتویه‌تی کارگه‌که هه‌ڵده‌گرێته‌وه‌و له‌که‌وتن و مایه پوچی قوتاری ده‌کات وکرێکاره ده‌رکراوه‌کان هه‌مو وه‌رده‌گرێته‌وه ده‌یانخاته‌وه‌کار،بڵاوکردنه‌وه‌یه‌کی وا بمانه‌وێی یانا ده‌بێته هۆی خاوبونه‌وه‌ی توره‌بونو هه‌ڵجو نه‌که،هه‌رچه‌نده کریکارێکی زۆر به تاقیکردنه‌وه کانی خۆیاندا مودرکن به‌وه که ئه‌وه به‌شێکه له‌فروفێلو ته‌ڵه‌بازی بۆ پوچه‌ڵکردنی بزوتنه‌وه‌که ،ئه‌گینا هه‌ڵگردتنه‌وه‌ی کارگیه‌کی وا زه‌به‌لاح به که‌سێ قوتارناکێ ئه‌و که‌سه نه‌ک ملیادێربێت ،بلوێنه‌ریش بێت،جگه له‌وه که سه‌رمایه‌دارێک هێنده بڵح‌و گه‌مژه نیه کاپیتالێکی مه‌زن له‌جێگه‌یه‌ک بخاته گه‌ر که هه‌زاران کرێکاری تیا بێت که فێری مانگرتنن وخاوه‌ن تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی زۆرن له‌شێوازه جۆراوجۆه‌کانی خه‌باتکردنی شۆرشگێرانه‌ن. گه‌ر ئه‌وکاری ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی دوێنێ ده‌لاله‌تێکی مێژویی هه‌بێت ،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که‌کرێکاران وزه‌حمه‌تکێشان، پێویستیان به‌وه نیه‌و نه‌بوه که ده‌ستبژێری هۆشمه‌ند بانگیان بکات‌و پێشڕه‌ویان بکات له خه‌باتی شۆرگێرانه‌یاندابۆ به‌رگیکردن له په‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌کانیا ن و مافه‌ره‌واکانیان سه‌لماندیان جاریکی تر له هانۆڤه‌ر که بیروبۆ چونی ده‌سبژی پێشره‌وی هۆشمه‌ند مایه پوچه هه‌ر له راپه‌رینی مۆسکۆی 1905ه‌وه تا دوێنی هانۆڤه‌ر. 2009/4/23
دوای بڕیاری داخستنی کارگه‌ی دروستکردنی تایه‌ی ئۆتۆمۆبیل-کۆتینه‌نتال-وده‌رکردنی سه‌دان کرێکار،کرێکارانی ده‌رکراو ده‌رنه‌کراو،ده‌ستیان کرد به‌مانگرتن چه‌ندرۆژیکی خایاند،ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردنی کارگه مێزی گفتوگۆکانی کۆکرده‌وه‌و بریاری دا که ئیتر گفتوگۆکردن ته‌واو ،ئه‌مه‌کرێكارانی توڕه‌کرت وناچار کرێکاران بیرۆکانی ده‌سته‌ی به‌ریوه‌بردنیان داگیرکرد له‌گه‌ل هه‌ندی له‌به‌ریوه‌به ران‌و سه‌رکاره بیرۆکراته‌کان،به‌بێ ئازرادان وبه‌کارهێنانی توند‌و تیژی،دوای سوربونی به‌ریوه‌به‌ران له‌سه‌ر ته‌واوبونی گفتوگۆ‌و خۆدزینه‌وه‌ی سه‌ندیکاکان وبه‌کارهێنانی سیاسه‌تی-ئاگره سوره‌له‌خۆمان دوره-شه‌وی22-4له‌سه‌ر23-4-209 کرێکارانی ده‌رکراوو ده‌رنه‌کراوی کارگه لقی فه‌ره‌نسه پۆل پۆل به‌رێكه‌وتن به‌ره‌وشاری-هانۆڤه‌ری ئه‌لمانی.کریکاران به‌گه‌رمی پێشوازیان لێ‌کرا له‌لایه‌ن هاوری ئه‌لمانیه‌کانیانه‌و ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه23ده‌ست له‌ناوده‌ست ده‌ستیان به‌خۆپیشانکردن کرد به‌روئه‌و ته‌لاره رۆشتن که خاوه‌نکاره‌کان تیایدا خه‌ریکی کۆبونه‌و بریارده‌رکردنی کۆ تایی بون بۆدیاریکردنی چاره‌نوسی کارگه‌کانی کۆتینه‌نتال کریکاران به‌و ئه‌کسیۆنه ده‌یان ویست فشاربخه‌نه سه‌رخاوه‌نکاره‌کان وده‌سه‌لاتی سیاسی له ئه‌لمانیاوفه‌ره‌نسه تا به‌هه‌مویان له‌بریاری داخستنه‌که پاشگه‌ز ببنه‌وه،تانوسینی ئه‌م چه‌ند دێڕه هیچ بریاریک وه‌رنه‌گیراوه نه نێگه‌تیڤ نه پۆزه‌تیڤ.پێویسته باسی ئه‌ودیاردانه‌بکه‌ین که له‌وجموجوله کریکاریه رادیکاله‌ده‌دا به‌رچاوکه‌وتن 1-کاتێ كریکارانی کۆتینه‌نتال ده‌ستیانکرد به‌مانگرتن سه‌ندیکا فه‌رمیه‌کان به‌یارمه‌تی ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی خۆیانکرده سوره‌ی به‌رله‌شکرو له بیرۆکاندا ده‌ستیانکرد به‌گفتۆکردن،ناوبه‌ناویش داوای هیمنی دان خۆداگرتنیان له‌کریکاران ده‌کر کاتێ هه‌ستیانکرد که‌کریکاران زۆزیاتر له‌وه داوائه‌که‌ن که ئه‌وان سه‌واماله‌ی له‌سه‌رده‌که‌ن پاشه‌کشه‌یان کردوخۆیان دزیه‌وه،به‌لام کریکاران هه‌ر به‌رده‌وام بون له‌مانگرتندا تاناچارکران شێوازی داگیرکردنی بیرۆکان به‌کاربهێنن،ئه‌وشێوازه که سه‌ندیکاکان دژی بون و به ئاژاوه نانه‌وه ناویان ده‌برد. 2-کرێکاران به ده‌ست پێشخه‌ری خۆیان پۆل پۆل به‌ریکه‌وتن به‌ره‌و هانۆڤه‌ر،به‌بێ داواکردنی یارمه‌تی له هیچ لایه‌ک. 3-ده‌ستبژێره پێشڕه‌وه شۆرشگیره‌کان بزربون وئه‌و ئه‌زیه‌ته‌ی خۆیان نه‌دا ئاماده‌بن، به بیانوی ئه‌وه‌که پێویست ناکات خۆپیشاندانه‌که سروشتێکی سیاسی وه‌رگرێت. 4-میدیاوپۆلیس خۆیان ئاماده‌کردبو تاکارێکی سوتان وشکاندن روبدات تائابروی خۆپیشادنه‌که‌ی پێ به‌ر، تائه‌م ساتانه‌ش خۆپیشاندانه‌که هه‌ر به‌رده‌وامه هیچ كارێک له‌وجۆره روینه‌داوه، نه‌ک هه‌ر روی نه‌داوه خۆپیشاندانه‌که واریکخراوه که ریگه بۆ پیاوانی ده‌سه‌لات نه‌هێشتۆته‌وه تاوه‌ک هه‌موجاریک ده‌ست بکه‌ن به‌سوتاندن وشکاندن بۆ روره‌شکردنی به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌که 5-له‌دوای راپه‌رینی1968ی فه‌ره‌نسه‌وه ئه‌مه یه‌که‌مجاره کریکارانی فه‌ره‌نسی وئه‌لمانی ده‌ست له ناوده‌ست بچن به‌گژ هێرشی سه‌رمایه‌داراندا، به‌دان پیادانانی خۆیان‌و میدیای باوا ئه‌و ئه‌کسێۆنه چاوه‌روان نه‌کراوو سه‌رسرهێنه‌ر بو،وه‌کو وتمان پێشره‌وه هۆشمه‌نده‌کان ئاماده نه‌بون، بێگومان ئه‌و پێشڕه‌وه شۆرشگێرانه له‌خۆپیشاندانی سه‌رسه‌لامه‌تی هیلاک نه‌که‌ری یه‌کی ئایاری ئه‌مسالدا هه‌مویان ده‌بینین 6- وتمان سه‌ندیکا فه‌رمیه‌کان خۆیان دزیه‌وه له ئه‌کسوێنی کرێكاران -مانگرتن-خۆپیشاندان، به‌ڵام خواره‌وه‌ی سه‌ندیکاکان له هانۆڤه‌ر به‌باشی ده‌بینران وبه‌شداری کاریگه‌ریان هه‌بو، به پێجه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی سه‌ندیکاکانو ده‌سبژێره شۆرشگێره‌کانه‌وه. ن/هاوری سیروان23-4209
2009/4/22
تا دێت شه‌پۆلی داخستنی کارگه‌وکۆمپانیاکان رووله‌زیادبون ده‌کات به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌که هه‌موو سه‌ر به‌گروپه جیهانیه‌کانن بۆنمونه کارگه‌ی کۆتینه‌نتالومیشلانی تایه دروستکردن،تویتا هاریسی سه‌ر به‌گروپی رینۆ جه‌نه‌رال مۆتۆر لقی فه‌ره‌نساوکۆمپانیای پترۆلی تۆتال لقی فه‌ره‌نسه ،میولێنیکس، هه‌ندێ یه‌کیتی به‌رهه‌مێنان له کارگه‌کانی ئۆتۆمۆنیلی بیجۆ،رینۆ ده‌یان کۆمپانیای تر ،ئه‌ودیارده‌یه وایکردوه به‌ده‌یان هه‌زارکریکار بخرێنه سه‌ر لیستی بێ‌کاری،ئه‌مه به‌بیانوی ئه‌وه‌وه که قازانج ناکه‌ن،هه‌ریه‌ک له‌و کارگه‌وکۆمپانیانه سالانه قازانجی خه‌یالی ده‌که‌ن ،که‌چی هه‌ر ئه‌کورزێنه‌وه‌و بیانوی بێ سه‌روبن ده‌خه‌نه روو که هه‌مویان بێ بنه‌مان . ئه‌وکارگه‌و کۆمپانیانه له پلانی ساڵانه‌یاندا دای ئه نێن که ئه‌بێت بۆ نمونه ئه‌بیت سالی ملوێنێک قازانج بکات گه‌ر هاتو له‌کۆتایی ساڵدا له‌و ملوێنه یۆرۆیه‌کی که‌مبو ئه‌وه ئیتر قازانج کورتی هێناوه‌و ئه‌وان زه‌ره‌ریانه،واته ئه‌وان زه‌ره‌ریانه له‌سه‌ر قازانج به‌بری یه‌ک یۆرۆ زه‌ره‌ریان نیه له‌سه‌ر کاپیتاله له‌بن نه‌هاتوه‌که‌یان.ئه‌ی ئه‌بیت چی له پشت ئه‌و هه‌مو بیانو کروزانه‌وه‌ولاڵانه‌وه‌وه‌یه بێت؟ بیگومان بۆ پێکانی چه‌ند نیشانه‌یه‌که که ئه‌توانین له هه‌ندێ خاڵدا بیانخه‌ینه‌روو. 1-بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ڵه‌ت ده‌ست بکات به‌و ده‌غیله‌یه‌دا که پرکراوه به چه‌نده‌ها ملیار که به‌باج له خه‌لکی هه‌ژار سه‌ندراوه،رویداوه که‌ده‌وله‌ت پشتگیری کردون وده‌ستی به‌وده‌غیله‌یه‌داکردوه‌و چه‌ند ملیاریکی لێ شاباشکردوه ئه‌وانیش قۆستویانه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی یۆرۆیه‌کی لێ خه‌رج بکه ن بۆ چاره‌کردنێک. هه‌رسوربونو به‌رده‌وام کرێکارانیان ده‌رکردوه. 2-بۆ ئه‌وه‌ی کاری پینج کریکار به‌کرێکاریک بکه ن، به‌واتایه‌کی تر ،گه‌ر جاران له‌یه‌کیه‌تیه‌کی به‌رهه‌مهێناندا بریک به‌رهه‌میان به سه‌دکرێکار به‌رهه‌مهێنابێ ،دوایی به په‌نجا کرێکار هه‌مان بر به‌ر هه‌م بهێنن ، تا پاره‌ی هه‌قده‌ستی په‌نجا کرێکاریان بۆبگه‌ریته‌وه وهه قده‌سه‌کانیان پاشه‌که‌وت بکه‌ن،بێگومان ئه‌نجامدانی ئه‌وپلانه له گه‌ڵ هه‌ره‌شه‌ی ده‌رکردندا له حاڵه‌تی قبوڵ نه‌کردناو داواکاری زیاتردا. 3-بۆدروستکردنی رقوکینه شه‌ر له نیوان کریکارانی ده‌رکراو ده‌رنه‌کراودا دروستکردنی زۆر پرسیاری بێ وه‌ڵام له‌وانه بۆ نمونه ،تاکریکارانی ده‌رکراو بپرسن ،کاتی ده‌رکردنی ئێمه بۆ ئه‌وانه‌ی ماون له‌مانگرتندا، هاوبه‌شی خه‌ممان نه‌بون؟؟ گه‌ر به‌کرێگیراوو خیانه‌تکار نین ،ئیستاکه ئه‌وحاله‌ته به‌ده‌گمه‌ن به‌دی ده‌کری وه‌ک جاران نه‌ماوه به‌گشتی کرێکارانی ده‌رنه‌کراو هاوکاری کریکارانی ده‌رکراوده‌که‌ن تا بمێننه‌وه‌و کریکارانی ده‌رکراویش هاوکاری کرێكارانی ده‌ر نه‌کراو ده‌که‌ن تاده‌رنه‌کرین ئه‌و دیارده تازه‌یه به‌باشی ده‌بینرا له شه‌پۆلی ئه‌کسۆێنه‌کانی ئه‌م چه‌ند حه‌وته‌یه‌ی رابوردو له هه‌موو فه‌ره‌نسه‌دا.پێویسته ئه‌وه‌مان له‌یاد نه‌چێ، که دیارده‌یه‌کی تازه به‌دی ده‌کرا له‌ئه‌کسوێنی ئه‌م دواییه‌دا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه،کریکاران هیچ متمانه‌یه‌کیان به‌سه‌ندیکا سپیه فه‌رمیه‌کان نه‌ماوه خۆیان شێوازێکی تری تازه‌ی خه‌باتیان داهێناوه.ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ،کاتێ كه سه‌ندیکاکان ئیتر نایانه‌وێ زیاتر پێ داگرن له‌سه‌رداواکانی کرێکاران‌و ببنه به‌ربه‌ست تاده‌رنه‌کرین ،خاوه‌نکاره‌کانو به‌رێوه‌به‌ران وده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردن ،بواری گفتوگۆکردن ناهێڵن کریکاران خۆیان به پشت به‌ست به‌خۆیان هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر بیرۆکان هه‌مو ئه‌وانه ده‌سگیرده‌که‌ن که‌دانه‌ری پلا نوفێڵو ته‌ڵه‌بازی ده‌رکردنه‌که‌ن بگومان به‌بێ هێچ کارێكی توند‌و تیژی وئازاردان تا ناچاریان بکه‌ن جارێکی تر ده‌رگای گفتوگۆ بکرێته‌وه،نوێنه‌ری سه‌ندیکا فه‌رمیه‌کان ،کاریان بوه به‌وه که هه‌و‌لبده‌ن روی خۆیان سپی که‌ن خۆیان پیشان بده‌ن لای ده‌سه‌ڵا تو خاوه‌نکارانو بیرۆکراته‌کان که ئه‌وان نین ئه‌وکارانه ده‌که‌ن، کرێکارانیش هه‌ر فرسه‌تێکیان ده‌ست ده‌که‌وێ ده یکه‌نه فرسه‌تی نه‌فره‌تکردنی ئه‌و نوێنه‌رانه،رۆژ نیه ئه‌وه له ته‌له‌فزوێۆنه‌کان ئه‌و کاری توره‌بونو نه‌فره‌ت لێکردنه نه‌بینین. من لای خۆمه‌وه به‌پێی توانا ئه‌و هه‌واڵانه بڵاو بکه‌مه‌وه‌وله‌ته‌ک ده‌رخستنی روی ره‌شی، ئه‌وانه‌ی که‌ناوی خۆیان ناوه پێشره‌وی هۆشمه‌ند . هه‌مو جۆره‌کانیان ئیتر ترۆتسکی بێت ماوی ستالینی بێت یا لینینی 2009/4/21
که كتێبه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا(په‌نجه‌کان یه‌کتر...) ده‌خوێنیته‌وه و ده‌گه‌یته ئه‌و جێیه‌ی تێیدا باسی شیوعیکوژه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی کانیی ماسی ده‌کات، به باشی هه‌ست به داخ و حه‌سره‌ت و هه‌ناسه‌ی ساردی ده‌که‌یت، که چۆن ئه‌و کاته ته‌مه‌ن یارمه‌تیی نه‌داوه به‌شداری ئه‌و قه‌سابخانه‌یه بکات. هه‌ستیش ده‌که‌یت چۆن خۆی به قه‌رزدار ده‌زانێت و لای بۆته گرێیه‌کی ده‌روونی. نه‌وشیروان له باسی کۆمه‌ڵه‌ی کانیی ماسیدا یه‌ک یه‌ک ناوی شیوعیکوژه‌کانی ڕیز کردووه، که‌چی ناوی هیچ یه‌کێک له‌وانه ناهێنێت که له پشت ئه‌و کاره‌وه بوون و پاره‌وه‌رگر و ئاگرخۆشکه‌ری بوون. وه نه‌بێت نه‌وشیروان ئه‌وه نه‌زانێت که له پارتیدا باڵی مه‌کته‌بی سیاسی؛ درێژه‌ی بابه‌ت...2009/4/18
وه‌رگیرانی له عه‌ره‌بییه‌وه و به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵ ده‌قه فه‌ره‌نسییه‌که‌ی
ئه‌م بابه‌ته له نووسینی کرێکاری شۆڕشگێڕی هۆڵا‌ندی؛ مندکان میجره، که له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی کۆمونیستی ئه‌نته‌رناسیۆنال خه‌باتی کردووه، ئه‌و بابه‌ته‌ی له گۆڤاری (کۆڕه کۆمۆنیسته‌کان) دا بڵآوکردۆته‌وه، چه‌ند جاریکیش به زمانی فه‌ره‌نسی بڵاو کراوه‌ته‌وه. نۆڤه‌مبه‌ری 1918به‌ره‌ی ئه‌ڵمانی هه‌ره‌سی هێنابوو، هه‌زاران سه‌رباز له سه‌ربازی هه‌ڵهاتبوون، ئیتر نه‌یانده‌ویست شه‌ڕ بکه‌ن. ئامێره‌کانی جه‌نگ په‌کیان بوو و شه‌قوشڕ بووبوون، ئه‌فسه‌ره گه‌وره‌کان هه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر شه‌ڕکردن، ده‌یانویست شه‌ڕ هه‌ر به‌رده‌وام بێت، به ناوی پاراستن و ڕزگارکردنی ناموسی سه‌ربازییه‌وه. درێژه‌ی بابه‌ت... 2009/4/15
ئه‌م بابه‌ته ئه‌وانه ناگرێته‌وه، که خۆیان خۆیان به چه‌پ، سۆسیالیست یا کۆمۆنیست ده‌زانن، ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی لێی بزانن، یا کرێکارێک بیانناسێت، یا کرێکارێک بناسن، به‌ڵکو زیاتر په‌یوه‌ندی به‌و گه‌نجانه‌وه هه‌یه، که هێشتا ته‌وراتی به‌لشه‌فیکه‌کان (ماالعمل) ژه‌نگی به مێشكیان هه‌ڵنه‌هێناوه. گه‌نجانێک که ساڵانێکی دوورودرێژه، به‌رده‌وام، خۆیان به‌ره‌وڕووی چه‌نده‌ها پرسیاری گرنگ و هه‌ستیار کردۆته‌وه، که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به بزووتنه‌وه‌ی خۆخۆیی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها به‌رده‌وام و بێ ماندووبوون گه‌ڕاون تا وه‌ڵامه‌کانیان ده‌ست که‌وتۆته‌وه و پرسیاری گرنگ و هه‌ستیار لایان ئه‌وه بووه: ئایا ڕێکخراوی ئه‌ستوونی کارگه‌یی (=خاوه‌نکار، جێگری خاوه‌نکار، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن، سه‌رکاره‌کان، کرێکاران.). ئه‌مانه، که له ڕێکخراوی ئه‌ستوونی کارگه‌ییدا ده‌بنه (=سکرتێر، جێگری سکرتێر، ده‌سته‌ی باڵا، کادره‌به‌رزه‌کان، ملکه‌چپێكراوه‌کانی خواره‌وه.). پرسیاری ئه‌وه‌شیان له خۆیان کردووه: ئایا جۆرێکی تر له ڕێکخستن، جگه له‌و جۆره ڕێکخستنه سه‌ربازییه، هه‌یه؟ ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێت و جێگه‌ی داخه که ڕوویداوه، هه‌ندێ جار گه‌نجان تووشی نائومێدی بوون. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش هۆی خۆی هه‌یه و به ڕای من هۆی سه‌ره‌کیی ئه‌و نائومێدییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، به ته‌نهایی و دابڕاو له مه‌سه‌له فکرییه‌کانی تر دیراسه كراون. واته گوێ به‌وه نه‌دراوه که ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌بێت له ناوه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له فکرییه‌کانی تری ئه‌و بواره‌دا دیراسه بکرێت و هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ری وه‌ربگیرێت. ده‌توانین ئه‌و مه‌سه‌له فکرییانه‌ی تر، له دوو خاڵی سه‌ره‌کیدا چڕ بكه‌ینه‌وه. درێژه‌ی بابه‌ت... 2009/3/31
به‌ڕێز ڕزگار کۆچه‌ر له‌مه‌ڕ کۆ‌چڕه‌وپێکردنه‌که‌ی 1991 چه‌ند پرسیارێکی ئاراسته کردووم و منیش پێم خۆش بوو لێره‌دا بۆ ئێوه‌ی هێژای بڵاو بکه‌مه‌وه چ پێناسه‌یه‌ك بۆ كۆچ ره‌وی سالی 1991 ده‌كه‌ی ؟ پێناسه‌ی من بۆ ئه‌و کۆچره‌وه له‌وه زیاتر نییه که بلیم مه‌رگه‌ساتیکی کۆمه‌لایه‌تی بوو، به‌شێکیشه له‌و مه‌رگه‌ساته‌ی کۆمه‌لایه‌تیه که به‌سه‌ر مرۆڤدا هینراوه و تا ئه‌مرۆش به‌رده‌وامه. درێژه‌ی بابه‌ت... 2009/3/22
تاڵه‌کانی قژت په‌خشانن به‌سه‌ر شانتا خۆشه‌ویست وێنه‌ی بێکارییه‌ک که هه‌موو فه‌ره‌نسای ته‌نیوه ئاراگۆن
مێژووی مرۆڤایه‌تی بریتییه له ململانێ و شه‌ڕی چینه‌کان ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی 18/4/2009 بۆ یه‌که‌م جار نوێنه‌ره بیرۆکراته بۆینباخله‌مله‌کانی سه‌ندیکا سپییه‌کان بڕیاریان دا به پێشنیاره‌کانی ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نکاران ڕازی نه‌بن و ڕه‌تیان بکه‌نه‌وه، بێگومان وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستێکی وا به‌جه‌رگ له‌ژێر کاریگه‌ریی فشاری کرێکارانی خواره‌وه و سه‌ندیکاکان و سه‌دان هه‌زار کرێکاری تردا بوو، ئه‌و پیاوه بیرۆکراتانه تا ئه‌وه‌نده‌ی تر بێسه‌نگ و چاره‌ڕه‌ش نه‌بن لای کارگه‌ران، ناچار بوون ئه‌و هه‌ڵویسته وه‌رگرن. درێژه‌ی بابه‌ت... 2009/3/17
ئافره‌تان به‌ده‌س کارکردنه‌وه شان به‌شانی پیاوان له کارگه‌کان و کیلگه‌کان و بیرۆکاندا، کاتیکی ئه‌وتۆیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه‌و نامینیته‌وه ،تاکه‌می پشو بده‌ن وبحه‌وینه‌وه وخه‌ریکی رۆحی خۆیان بن ،ئه‌مه ته‌نانه‌ت له‌رۆژی هه‌شتی مارسیشدا که‌بۆیان دیاری کراوه که‌رۆژی ئافره‌تانی جیهانه، ته‌نانه‌ت له‌ورۆژه‌شدا ملوینه‌هایان ریی کارکردن ده‌گرنه‌به‌ر، بۆکارکردن. چه‌وسانه‌وه وئازاردانی ئافره‌تان له ناو کۆمه‌لگه‌یه له‌بۆشاییه‌کدا هه‌لنه‌واسراوه، به‌ته‌نها ودابچراو. سیاسه تبازه‌کان وزۆریش له‌وانه که‌خۆیان خۆیان به‌چه‌پ ده‌زانن کار‌و کاسپیان بوه به‌وه که ئافره‌تان وپیاوان بکه‌ن به‌گژ یه‌کدا وتۆوی دوژمنایه‌تی، له‌نیوانیاندا بچینن ئه‌مه‌ش به بیانوی دژایه‌تی کردنی پیاوسالاری هاندانی ئافره‌تان بۆروکردنه کۆری خه‌بات،له‌مه‌شدا باش ئاشکرایه هاندانی ئافره‌تانه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سه‌ر باز له حزب وریکخراوه سه‌ربازیه کانیاندا، له‌ویشه‌وه بریارو بیروبۆچونه‌کانی پیاوانی سه‌ره‌وه به‌سه‌ریاندا بسه‌پینری ئه‌وپیاوانه‌ی که‌له‌لوتکه‌ی ریکخراووحزبه‌کاندا چوار مشقی لیی دانیشتون، وه‌کو ئه‌و موماره‌سیه خۆی جۆریک نه‌بیت له باوکسالاری. ئافره‌تان وپیاوان پیکه‌وه ده‌چه‌وسینرینه‌و دوچاری هیلاکی وهه‌ژاری ده‌کرین ورۆژ دوای رۆژیش هه‌ژارتر ده‌کرین ،به‌لام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه که کۆمه‌لگه داوای ئه‌رکی زیاتر له‌ئافره‌تان ناکات ونا ی سه‌پینی به‌سه‌ریاندا ئافره‌تان سه‌رباری هه‌موو، کراونه ته ئامیریکی زاوزیکردن ،ده‌سه‌لات به‌بی هیچ به‌رامبه‌ریک منالانیان پی به‌خیوده‌که‌ن ،تا سبه ی کاتی گه‌وره‌بون . سه‌رمایه‌دارو ده‌وله‌تی سه‌رمایه‌دار له‌بازاری کرین‌و فرۆشتنی هیزی کاردا مامه‌له‌یان پیوه بکه‌ن یابکرینه سه‌ربازو به‌کوشت بدرین بۆ هیشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات یاله‌باشترین حاله‌تدا بکرینه ڕۆبۆی،ده‌نگدان بۆ جه‌لاده‌کان به‌رگری کردن نیه له پیاوان گه‌ر دان به‌وراستیه میژوییه‌دا بنین ،که‌له میژودا زۆرجار روی داوه که کاتی ئافره‌تان راپه‌ریون بۆ به‌رگریکردن له بون‌و مانه‌وه‌ی خۆیان وپه‌رژه‌وه‌ندیه کۆ مه‌لایه‌تیه‌کانیان ،پیاوانی بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگیر به‌رگریان لیکردون وله هه‌مانس سه‌نگه‌ری ئه‌واندا خۆیان بینیوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نیت ،که‌ره‌وشت وخوونه‌ریتی چه‌نده‌هاسه‌ده‌ی خه‌وخه‌یال وئاسمان په‌رستی نه‌بونه‌ته مۆته‌که‌یه‌ک به‌سه‌ر ئه‌قلی ملوینه‌ها پیاوه‌و ،پیاوشانازی ناکات به ده‌سه‌لاتی، شه‌قو،قامچی‌و،به‌ندکردنو،کوشتنی ئافره‌تانه‌وه به‌به‌رچاوری ده‌سه‌لات و پیاوانی مالی خواوه . مه‌رج نیه پیاوسالاری وه‌ک دیارده‌یه‌ک هه‌ر له‌کۆ مه‌لگه‌ی بی چین وئازاددا نه‌مینی ،له ناو گۆرانکاریه کۆمه‌لایه‌تیه‌کاندا به‌رده‌وام فکری زالی پیاویش گۆرانکاری به‌سه‌ردادیت ،ناتوانین به‌شیوه‌یه‌کی گشتی بلیین که ئاستی بیروبۆچونی پیاو له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌مان ئاستی چه‌ند سه‌ده‌یه‌کی رابوردوی هه‌یه پیوان زۆرن که بروایان به‌کاردابه‌شکردن هه‌یه و دژی ئازاردانی ئافره‌تانن ،ته‌نها پیاوی ده‌سه‌لاتداری نیو ده‌سه‌لات هیچ گۆرانکاریه‌کی پۆزه‌تیڤی به‌سه‌ردا نایه‌ت ته‌نها کۆمه‌لگه‌یه‌کی ئازادی ئازادخوازانه که‌تیاید پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهینان ودابه‌شكردن هه‌ره‌وه‌زییه به‌پله‌یه‌کی به‌رزی هوشیاری مرۆڤه‌وه،نه هیشتنی چه‌وسانه‌وه‌و نامۆبونی مرۆڤ مسۆگه‌ر ده‌کات. ئیتر نه شه‌ر شه‌ری ئافرته له‌گه‌ل پیاو نه به‌پیچه‌وانه‌شه‌وه ، شه‌ر شه‌ری ئافره‌تان وپیاوانی کریکار‌و زه‌حمه‌تکیشه دژی کۆمه‌لگه‌ی چینایه‌تی وده‌سه‌لاتی ده‌وله‌ت 2009/3/15
ئه‌و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه خۆخۆییه شۆرشگیره،، وائه‌مرۆ به‌به‌رچاومانه‌وه،به‌هیزی بروابه‌خۆبون ده‌بزوێو ڕێگه به هیچ له‌شێکی بیگانه نادات تیکه‌ڵی ببێت‌و، ببێته مایه‌ی سه‌رلێشێوانوچه‌واشه‌کردن،هیچ نیه جگه له‌به‌رده‌وامبونێکی مێژویی ئه‌و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه سه‌ربه‌خۆیه که‌له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه له ئه‌وروپای سه‌رمایه‌داری سه‌ری هه‌ڵداو ئه‌سپی به‌رده‌وامبونی خۆی تاودا،لای هه‌موان ئاشكرایه که ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ڕێگای ره‌وکردنه‌که‌ی به‌ریحانه نه‌رازانێرابوه‌وه پرکۆسپ وهه‌ڵدیر بو، کاپیتالیزم لیی ده‌داو دایده‌پڵؤسی و تێكی ده‌شكاند،تێكشکانه‌کانی تێکشکانی کاتی بون به‌ده‌لیلی ئه‌وه که ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه هه‌موجاری به‌هیزوگورێكی تازه‌وه هه‌ڵده‌سایه‌وه‌و دریژه‌ی به‌ره‌وه‌که‌ی خۆی ده‌دا،به‌سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵکشانو داکشانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه وه‌ک هه‌موودیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تر ملکه‌چی هه‌لو مه‌رجه بابه‌تیه‌کان بوه‌و هیچ هێزیک نه‌یتوانیوه ببێته چه‌تری وله‌کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌وزروفه بابه‌تیه بیپارێزێ میژو ئه‌وه‌مان بۆده‌رده‌خات که‌کاتیک هیزیک هاتبیت وویستبێتی جله‌وی وه‌رگریت به‌بیانوی ئه‌وه‌ی رزگاری ده‌کات له‌داشكان شؤڕشگیرانی بزوتنه‌وه‌که خۆی به‌سه‌لیقه‌ی خۆیان سه‌رچۆپی بزوتنه‌وه‌که‌یان گرتۆته‌وه ده‌ست وئه‌وله‌شه بیگانانه‌یان کردۆته پاشكؤی بزوتنه‌وه‌که،هه‌روه‌هامیژو ده‌ریده‌خات بۆمان که‌چۆن ئه‌و له‌شانه رۆڵی پاشکۆیی وگاوانیان لاپه‌سه‌ند نه‌بوه‌و ده‌ستبه‌رداری کاره‌کانیان بون وملی ریگه‌یان گرتۆته به‌ر تا له‌به‌ره‌ی دژه شۆرشدا خۆیان بینیوه‌ته‌وه له پال ده‌سه‌لاتدا وله‌ناو ده‌سه‌لاتدا گورزی خۆیان له‌بزوتنه‌وه‌که وه‌شاندوه له‌و جێگانه که جه‌ماوه‌ری کارگه‌ران وزه‌حمه‌تکێشان کۆره کریکاریه‌کانیان له‌کارگه‌کان وگه‌ره‌که هه‌ژارنشینه‌کاندا دروستکردوه کاپیتالیزم دیوی ئه‌ودیوی دیموکراتیه‌تی خۆی خستۆته گه‌ر له‌فۆرمی ده‌سه‌لاتی سه‌ربازی دا‌و که‌وتونه‌ته ویزه‌ی ئه‌و کۆره‌کریکاریانه ئه‌وه‌له‌روسیا گورزه سێ قۆلیه‌که‌ی--لینین--ترۆتسکی--ستالین--- له‌ئه‌لمانیا نۆسکه پاشان هیتلر له ئیسپانیا ستالین-فرانکۆ له ئیتالیا موسولینی له فه‌ره‌نسه ده‌سه‌لاتی ڤیشی وپاشان دیگۆل کاتێ ئه‌وراستیه ده‌خه‌ینه روو سیاسه‌تبازه‌کان تاوانبارمان ده‌که‌ن که ئه‌وانه‌مان هه مووله‌یه‌ک ریز داناوه بۆ ئیمه هه‌مو ئه‌وکاری گورزوه‌شاندنه یه‌ک ماهیه‌تیان هه‌یه ئیتر به‌هه‌رچ ناویکه‌وه‌وکێ پیی هه‌لسابیت تۆزقالیک له‌ناوه‌رۆکی مه‌سه‌له‌که ناگۆری،لێره‌دا پرسیارێک خۆی قوت ئه‌کاته‌وه ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌بێ ئه‌وبزوتنه‌وه‌یه تاوانی چ بوبێ وا ئه‌و حزب وهیزه به‌ناوسۆسیالیستانه چونه‌ته به‌ره‌ی دژه شۆرشه‌وه‌و بونه‌ته گورز وه‌شاندن لێی ته نهاتاوانیان ئه‌وه‌یه‌و ئه‌وه بوه ملکه‌چی فکری ده‌ستبژێری هۆشمه‌ندی پێشڕه‌و نه‌بون به‌به‌رده‌وامی سوربون له‌سه‌ر ئه‌وه که وتویانه ئیمه رزگاری خۆمان سه‌نعه‌تی خۆمانه وئه‌و ده‌سته بژیره شۆرشگێڕه‌یان کردوه به پاشكۆیه‌کی ترسۆنۆکی هه‌لهاتوی روداوه‌کان وبزوتنه‌وه‌که‌ی خۆیان وا ئیستا ئه‌وبزوتنه‌وه‌یه له قاپی کوردوستانی داوه به‌بێ داواکردنی روخسه‌ت له‌خاوه‌ن شكۆ وحکومه‌تی کوردی خۆی کردوه به‌ژوردا،ئه‌وبزوتنه‌وه‌یه بزوتنه‌وه‌یه‌کی هاورده نیه ،پێداویسته‌کانی کارگه‌کان وکێڵگه‌کان،زانکۆکان،گه‌ره‌که‌کان سه‌پاندویه‌تی،،راسته ئه‌وبزوتنه‌وه‌یه‌له هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانیایه‌تی، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نی که ئه‌وبزوتنه‌وه‌یه له‌داهاتودا هه‌نگاوه کاریگه‌ریه‌کانی نانیت ،ئه‌وبزوتنه‌وه‌یه پابه‌ندی یاسا کۆمه‌لایه‌تی وئابوری وسیاسیه‌کانه که‌له هه‌موو دنیادا بونه‌ته خولقان‌و به‌ره‌و پێشچونی،ئه‌مجاره روداوه‌کان واپیشان ده‌ده‌ن ،که ماته‌ری بزوتنه‌وه نامۆیه به له‌شه، بێگانه‌کان به‌تایبه‌تی فروفیل وته‌له بازی ده‌سه‌لات وحزب وریکخراوه سیاسه‌تبازه‌کان،ته‌نها دروستکردنی په‌رژینێکی پۆڵاین به‌روی ئه‌و هیزانه‌دا ده‌بیته مایه‌ی سه‌لامه‌تی بزوتنه‌وه‌که‌و هه‌نگاوه‌کانی بۆ خۆریکخستن وپاراستنی ئۆتۆنۆمی خۆبه‌ریوه بردن وتیکه‌لبونی زیاتر به بزوتنه‌وه خۆخۆییه که‌رت که‌رتکراوه‌که‌ی مه‌ینه‌ت به‌شه‌کان-کریکاران--کاسپکاران--جوتیاران- خویندکاران-فه‌رمانبه‌ران--- هه‌موو مافخوراوان به‌خۆریکخستنی ئۆتۆنۆم ئه‌توانری زۆر داواکاری فه‌رزبکری به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداو هه‌ندی له‌مافه زه‌وتکراوه‌کان بگه‌رینریته‌وه بۆخاوه‌نه‌کانی به پیچه‌وانه‌وه خۆدانه ده‌ست قه‌زاوقه‌ده‌رو هیچی تر 2009/3/4
خۆڕێکخستنی کوردوستانیانی سه‌ره‌وه، بۆ سه‌ره‌تای شه‌سته‌کان ده‌گه‌ریته‌وه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و ریکخستنه‌ی سه‌ره‌وه که‌مته‌رخه‌می له به‌کوشتدانی کوردوستانیانی خواره‌وه و کردنیان به‌خۆراکی به‌هیزکردن و به‌رفراوانکردنی ریکخستنه‌که‌ی خۆیان نه‌کردوه، هه‌لومه‌رجی ژیان کوردوستانیانی خواره‌وه‌ی ناچارکردووه به‌ئاگادا بێنه‌وه و خۆیان له‌به‌رده‌م ئه‌رکیکی میژوویی دا ببیننه‌وه که ئه‌ویش خۆریکخستنه وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی دژ به ده‌سه‌لات، په‌رله‌مان، ئاسایشی سه‌روه‌ران، پارته‌کان و بنه‌ماله، ئه‌و ریکخستنه کۆمه‌لایه‌تییه هه‌رچه‌نده له هاویشتنی هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانیایه‌تی و هه‌موو کارگه و گه‌ره‌که‌کانی نه‌گرتۆته‌وه، تائیستا ئاسۆی دوارۆژی به‌ته‌واوی دیار نییه ته‌نانه‌ت لای چه‌مکه‌کانی ده‌سه‌لات و حزبه‌کانی، به‌لام کورد واته‌نی مانگه‌شه‌و هه‌ر سه‌ر له ئیواره دیاره. میژوو سه‌لماندی که نه ئێمه و نه هیچ لایه‌کی تر ناتوانی قوت ببێته‌وه و خۆ بکاته‌که سه‌رقافله‌ی ئه‌و ریکخستنه ئوتۆنۆمه ئه‌وه له رووی میژوییه‌وه به‌سه‌ر چوو، که چه‌ند که‌له‌یه‌کی گوایه هۆشمه‌ند ده‌بێته بوون و لۆکۆمۆتیڤی بزوتنه‌وه کۆمه‌لاتییه‌که وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی داوا کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی رۆژانه و به‌رگریکردن له به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه‌کانی به‌شمه‌ینه‌ته‌کان کوردوستانیانی خواره‌وه ئه‌و بزووتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تییه هه‌رچه‌نده له سه‌رتای هه‌نگاوه‌کانیایه‌تی خۆی له‌خۆی دا راپه‌رینیکی جه‌ماوه‌رییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌کۆی داواکانی پیداویستییه کۆمه‌لایتیه‌کانی ژیانی رۆژانه‌ی برسی و تینووه‌کانه و دووره له فیل و ته‌له‌بازی سیاسه‌تبازه‌کان ته‌کانیکی به‌گوڕه به‌ره‌و کۆمه‌لگه‌ی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی، کۆمه‌لگه‌یه‌ک که ئه‌وه دابین بکات، که ئیتر سه‌ره‌وه به‌ئاره‌زوی خۆی سه‌ری، کریکاران، سه‌پانه‌کان، کاره‌که‌ره‌کان، خزمه‌تکاره‌کان پان بکاته‌وه، ئێمه میژوو فێری کردووین ڕۆل و بیرکردنه‌وه‌ی پێشره‌وی کردن واز لیبینین. به‌لام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که خۆمان به به‌شێک له‌و بزوتنه‌وه‌یه نه‌زانین و ئه‌ونده‌ی میژوو ریگه‌مان پیده‌دات به‌شداری تیدا نه‌که‌ین، ریکخستنی سه‌ربه‌خۆی کۆمه‌لایه‌تی هیز و ئیلهامی هۆنراوه‌کانی له کۆمه‌لگه‌ی ئازادی داهاتووه‌وه وه‌رده‌گری. ده‌با بژی خه‌باتی خۆخۆیی جه‌ماه‌ری سه‌ربه‌خۆی ئازادیخواز هاوری سیروان 2009/3/3
له هه‌موجێیه‌ک ،هه‌مورۆژیک له‌سه‌رکاره‌کانمان ،له‌گه‌ره‌که‌کانمان له‌گه‌ل دراوسیکانمان باس له هۆکانی توره‌بون،هه‌لچون، ویردی سه‌رزمانمانه سێ له‌سه‌ر چواری مرۆڤایه‌تی ده‌نالێنی به‌ده‌ست به‌دخۆراکی وجه‌نگه‌کانه‌وه جۆره‌ها سوکایه‌تی پێده‌کرێ هه‌مورۆژێک زیاتر له30،000هه‌زار منال له‌برسانا دمرن کارگه‌ران،بیجێگه‌ورێگاکان ،بی‌کاران،قوتابیان،خۆیندکاران،خانه نشینه‌کان،، روبه‌روی لۆجیکی بی ئارامی وبه‌شمه‌ینه‌تی ده‌کرێنه‌وه‌و جێگه‌یان پێ له‌ق ده‌کری و ئازادی جموجۆلیان ده‌گیرێته قاڵب وچواچێوه‌و به‌رته‌سک ده‌کرێ ته‌وه دابه‌شوکه‌رت که‌رتمان ده‌که‌ن دیواری خه‌یالی له نێوانماندا دروست ده‌که‌ن ئه‌مان که‌ن به چه‌نده‌ها به‌شه‌وه گه‌نج/پیر فه‌ره‌نسی/بێگانه کارگه‌ران/بێکاران،، به‌و لۆجیکه دابه‌شکردن بۆ یه‌کگرتنیکی به‌هیزترو باشتر،،،،،تاک په‌رستی وتۆپه‌ل،،تۆپه‌ل چێتی مایه‌ی به‌هیزبونی خۆپه‌رستی دژایه‌تی کردنیکی راسته‌وخۆی کۆمه‌کی وهاوکاریه سیاسه‌تمه‌داره‌کان له‌گه‌ل هاوپه‌یمانه‌کانه سه‌ندیکاله‌کانیان ده‌سه‌و وه‌ستان نین بۆ ویرانکردنی گه‌ردون ئه‌وه‌ی لای ئه‌وان گرنگه بونی جێگه‌و دابینکردنی بارودۆخی هه‌لمه‌ت وهه‌لسوراندنی هه‌لبژاردنه‌کانه ،، حکومه‌ت ،،نوینه‌ره‌کان،،خاوه‌نکاره‌کان،،،سندیکالیست،،،کڵێسه مه‌لاو قه‌شه‌کان، دامه‌زراوه‌کانی ریزی پێشه‌وه ده‌ماده‌نه‌به‌ر خۆیان وده‌ماده‌ن به‌قه‌دی دیواره‌کاندا ئه‌مانه سه‌رباری ئه‌وه که ده‌وله‌ت به‌ده‌وله‌تی سوسیال و،کاپیتالیزمی مرۆیی له جیگه‌ی کاپیتالیزمی درنده‌ی کۆن؟؟ له‌هه‌مو هه‌لبژاردنیکدا سیاسه‌تمه‌داره‌کان ئه‌فسانه‌ی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌گیرنه‌وه که ده‌له‌ت ئه‌توانی مافه‌کانمان هه‌موی دابین بکات گه‌ربیت و به‌ده‌ست پیاوی خۆیه‌وه بێت تاله‌بیرمان به‌رنه‌وه که‌ده‌وله‌ت ده‌وله‌تی چینه خاوه‌ن ئیمتیازه‌کانه،کاپیتالیزمه، ده‌وله‌ت گه‌ره‌نتی ریکوپیکی ئابوری وسه‌روه‌ریه که‌ده‌ست به‌رداری کۆنترۆل وداپلۆسین نابیت به‌یارمه‌تی حزبه‌کان وسه‌ندیکاکان که هیچ نین جگه‌له ده‌نگ وده‌مراستی سه‌روه‌ره‌کانیان نه‌نیت کۆمه‌لگه دامه‌زراوه له‌سه‌ر سه‌کۆی ئابوری خاوندیتی تایبه‌تی--سه‌رچاوه سروشتیه‌کان کالاکان هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهینان ته‌کنه‌لۆجی-- له‌سه‌ر ئالوگۆرومامه‌له به پاره له‌سه‌ر په‌روه‌رده وراهینانی قوتابخانه که‌ئه‌ویش ئازادی تیا بزره ئه‌و میژوویه‌ی تیاداده‌خوینری میژووی ده‌سه‌لاتی ده‌وله‌ته فه‌رهه‌نگه‌که‌شی فه‌رهه‌نگی به‌کارهینانه که‌مایه‌ی خۆشحالی مرۆڤه لۆجیکه‌که‌یان ئه‌وه یه ----به‌کاربهینن سه‌ربه‌ستو خۆشحآڵ ده‌بن درێژه‌ی بابه‌ت... 2009/3/1
به‌شی چواره‌م له رێکخراوه‌ی حزبیدا دیموکراتی راسته‌وخۆ و به‌ریوه‌بردنی خۆیی دوور له بیرۆکراتی، ناتوانێت گه‌را دابنێت و بژی ئه‌و چه‌شنه رێکخستنه شۆڕشگێڕه ئیلهامی هۆنراوه‌کانی له کۆمه‌لگه‌ی داهاتووی بی چین و پله‌و ئیمتیازی کۆمه‌لایه‌تییه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی ریکخراو و حزبه قوچکه‌ییه‌کانه‌وه که ئیلهامی هۆنراوه‌کانیان له کۆمه‌لگه‌ی بۆرژوازی پله و ئیمتیازه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان وه‌رده‌گرن و داهینان و فه‌نتازی تیا ده‌که‌ن. ریکخراوه قوچکه‌ییه‌کان پیکهاته‌کانی خواه‌وه ده‌که‌نه خزمه‌تکار و کاره‌که‌ر، به‌راده‌یه‌ک بچوکیان ده‌که‌نه‌وه، تا زه‌به‌لاحی سه‌رکاره‌کان زیاتر له‌به‌رچاو بیت، بچوكردنه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌گه‌یه‌ننه پله‌ی نه‌مانی به‌های مرۆیی جۆری پیکهاتن له‌کارگه‌دا: درێژه‌ی بابه‌ت... 2009/3/1
به‌شی سێیه‌م وه‌کو باسمان کرد، به وته‌ی ئه‌و چه‌پانه خۆیان له حزبه ریشسپییه‌کان ته‌ره و یاخی بوون دژی ده‌سه‌لاتی ره‌های بابه‌عه‌مره‌کانی حزب، ئه‌وان ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی تیایدا ژیاون، ده‌یانه‌وێت له به‌رگی چه‌پدا ئه‌و مه‌رگه‌ساته دووباره بکه‌نه‌وه بۆ که‌سانی تر ی خوار خۆیان، دیمه‌نه‌که زیاتر له دووباره‌بوونه‌وه‌ی گرێی ده‌رونی ده‌چێت، وه‌کو بلێی ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت تۆله‌ی خۆیان له که‌سانێک بکه‌نه‌وه، که له مه‌رگه‌ساته‌که‌ی ئه‌واندا هیچ تاوانبارنین. دروستکردنی پارت، رێكخراو له وێنه‌ی کۆمه‌لگه دووباره کردنه‌وه‌ی تاوانه به‌رامبه‌ر به‌سه‌دان که‌سی تر، که به تاسه‌وه عه‌ودالی دۆزینه‌وه‌ی وه‌لامی پرسیاره‌کانن، که واقعه کۆمه‌لایه‌تییه‌که وروژاندویه‌تی! درێژه‌ی بابه‌ت... 2009/2/28
ملیۆنه‌ها کرێکاری ده‌سگێڕ له دونیای دیموکراتیه‌تی و مافی مرۆڤدا ده‌یانه‌وێت، ژیانی مه‌مره و مه‌ژی بۆ خۆیان و مناڵه‌کانیان دابین بکه‌ن، به‌کاری دور له کارکردن له‌ژیر چاودیری و سه‌رکاری دا باشترین جێگه، جێگه قه‌ڵه‌باڵغه‌کانن، کاتێ داده‌مه‌زرێن له‌گه‌ل کالاکانیاندا سوپه‌رمارکێت و بازه‌ره‌کانی تر لای پۆلیس جاریان لێ ده‌دن و دوای ئه‌وه‌ی سزا ئه‌درین، به کۆڵێ پاره که ده‌کاته ژیانی کوله‌مه‌رگی مانگێك ژیانی خۆیی خێزانه‌که‌ی و کالاکانی ده‌کرێته کاڵای ده‌وڵه‌ت و چه‌ند شه‌وێک لای پۆلیس ده‌بنه میوانی دله‌راه‌کێ ئه‌وانه به‌و جۆره فه‌لاقه ده‌کرێن چه‌پ و حزبه سیاسیه‌کان هه‌ر خه‌مخۆری گیراوه سیاسیه‌کانیانن!!!!!!!!!! 2009/2/28
به‌شی دووه‌م پاش مایه‌پوچی هه‌ردوو باله‌که‌ی حزبی شیوعی عیراق، بالی سه‌رکردایه‌تی ناوه‌ندی (قیاده مه‌رکه‌زی)، عه‌زیز حاج، برایم عه‌لاوی و بالی لێژنه‌ی ناوه‌ندی (لیژنه‌ی مه‌رکه‌زی)، عه‌زیز محمد، که‌ریم ئه‌حمه‌د، عامر عه‌بولا و هه‌روه‌ها دوای ئاشبه‌تالی شه‌ره‌ته‌قه‌که‌ی به‌رزانییه‌کان و هه‌لهاتنی یه‌کێتی نیشتمانی- ماویه‌کان-ی به‌کره‌جۆ بۆشاییه‌کی سیاسی دروست بوو، ئه‌و کاته لیره‌و له‌وی ده‌بیسترا و ده‌بینرا چه‌ند که‌سێك قوت ده‌بونه‌وه و دوای که‌مێ ده‌مه‌تقێی سه‌رتوێژی به ڕاگه‌یاندنێك وه‌ک ریکخراویکی به‌ناو چه‌پ و مارکسیست- لێنینیست خۆیان ده‌ناساند و ئامانجی دورو و نزیکی خۆیان به روخانی ده‌سه‌لات و وه‌رگرتنی ده‌سه‌لات له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ده‌خسته‌ڕوو و ئه‌و ده‌سه‌لا‌ته‌شان ناو ده‌نا ده‌سه‌لاتی کریکاران و جوتیاران و ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ له‌و مارکسیست- لێنینسته چه‌پانه، کرێکاریک بناسن و کریکاریک بیان ناسێت. درێژه‌ی بابه‌ت... 2009/2/27
به‌شی یه‌که‌م سالی 1792 له فه‌ره‌نسه به‌شی چه‌پی هۆلی په‌رله‌مانیان هه‌ڵبژارد بۆ دانیشتن ، جیرندیه‌کانیش لای راست ئه‌و کاته راست و چه‌پ که‌وته سه‌رزاری خه‌ڵکی به‌رامبه‌ر ئه‌و چه‌پ و راسته بزوتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تییه‌که هۆڵی به‌رله‌مانی ره‌تکرده‌وه و مه‌یدان و جاده‌کانی تێکۆشانیان هه‌ڵبژارد به‌رامبه‌ر دانیشتوانی هۆلی په‌رله‌مان. درێژه‌ی بابه‌ت...ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ |
کورتهیهکقهرهج مرۆڤێکی یاخی له ده‌سه‌ڵات و کۆتوبه‌نده‌کانی سه‌روه‌رییه سه‌ره‌تا زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بایه‌که م وێبلاگ بین بیخه لیستی دڵخوازه‌کان بلاگە بەرۆژ کراوەکان لۆگۆی وێبڵاگنووسهراندۆستانهاوپۆلهکانرۆژگهلێك
بابه‌ته‌کان- (J.2.4 ) ئایا بە دڵنیاییەوە دەنگدان بۆ پارتە ڕادیکاڵەکان کارا ده‌بێت؟ - (J .2.3) به‌شدارییه ڕامیارییه‌کان له ده‌نگداندا كامانه‌ن - J.2.2 بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان ده‌نگدان وه‌ک ئامرازێکی گۆڕان ڕه‌تده‌که‌نه‌وه - j.2.1 بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان بۆ گۆڕان به‌کاربردنی کاری ڕاسته‌وخۆ به باشتر ده‌زانن؟ - (J. 2 ) خه‌باتی ڕاستەخۆ چییه؟ لینکه‌کان
لێره‌و له‌وێRSS بۆ پۆدکه‌ست
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| ته‌واوی هێز له بلاگی کوردی دایه |