|
2009/5/12
جان جورێس شۆڕشگێڕێکی سۆسیالیست بوو، سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م دژی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م خه‌باتی کردووه و ئه‌و جه‌نگه‌ی به جه‌نگی سه‌رمایه‌داران بۆ دابه‌شکردنی قازانج و دنیا ده‌زانی و له گۆڕه‌پانه میللییه‌کاندا هانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی ده‌دا دژی جه‌نگ و گرێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه‌کانیان به ڕاوه‌ستاندنی جه‌نگه‌وه. په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ (لینین)دا هه‌بووه و ڕه‌خنه‌یان له بیروبۆچوون و هه‌ڵوێستی یه‌کتر گرتووه. لینین ئه‌وده‌مه له‌ناو سه‌رکرده سۆسیالیسته‌کاندا؛ کاوتسکی، ڕۆزا لوکسمبورگ، بلیخانۆف، هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانه‌تر بووه و ئه‌وکاته داوای له کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان کردووه ڕووی تفه‌نگه‌کانیان بکه‌نه بۆرژوازیی وڵاته‌کانی خۆیان و به‌رگری له بۆرژوازیی وڵاته‌کانیان نه‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامدا نه‌بن به هۆی کوشتی برا کرێكاره‌کانی به‌رامبه‌ر خۆیان. هه‌ر له‌و تێروانینه‌شه‌وه ڕه‌خنه‌ی له جان جورێس گرتووه که کرێكاران به‌و ئاڕاسته‌یه هان نادات. دژایه‌تیکردنی جان جۆریس بۆ جه‌نگ سه‌رنجی هه‌موو لایه‌کی بۆ لای خۆی ڕاکێشا بوو و ده‌سه‌ڵاتی هه‌راسان کردبوو، ده‌سه‌ڵاتیش بۆ ئه‌وه‌ی ڕووی تێرۆریستانه‌ی خۆی ده‌ر نه‌خات چه‌ند چه‌کلوپه‌کلێکی نارده سه‌ر و له یه‌کێک له قاوه‌خانه‌کانی گه‌ڕه‌کی (درانسی)ی هه‌ژارنشین، له پاریس، به ده‌مانچه کوشتیان.
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ |
کورتهیهکقهرهج مرۆڤێکی یاخی له ده‌سه‌ڵات و کۆتوبه‌نده‌کانی سه‌روه‌رییه سه‌ره‌تا زانیاری ئه‌لبۆمی وێنه‌کان ئه‌رشیڤ بایه‌که م وێبلاگ بین بیخه لیستی دڵخوازه‌کان بلاگە بەرۆژ کراوەکان لۆگۆی وێبڵاگنووسهراندۆستانهاوپۆلهکانرۆژگهلێك
بابه‌ته‌کان- (J.2.4 ) ئایا بە دڵنیاییەوە دەنگدان بۆ پارتە ڕادیکاڵەکان کارا ده‌بێت؟ - (J .2.3) به‌شدارییه ڕامیارییه‌کان له ده‌نگداندا كامانه‌ن - J.2.2 بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان ده‌نگدان وه‌ک ئامرازێکی گۆڕان ڕه‌تده‌که‌نه‌وه - j.2.1 بۆچی ئه‌نارکیسته‌کان بۆ گۆڕان به‌کاربردنی کاری ڕاسته‌وخۆ به باشتر ده‌زانن؟ - (J. 2 ) خه‌باتی ڕاستەخۆ چییه؟ لینکه‌کان
لێره‌و له‌وێRSS بۆ پۆدکه‌ست
|
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| ته‌واوی هێز له بلاگی کوردی دایه |